Arkivfoto: TT

دیسانیش حاڵەتێکی تری باکتریای کوشندەی ڕێخۆڵە دۆزرایەوە

کەسێکی‌تریش بە باکتریای شەڕانیی ڕێخۆڵە گیانی لەدەست دا. ئەو کەسە لە کالمار نەخۆش کەوت و لە نەخۆشخانەی ناوەندیی باژاری ڤێکخوێ کەوتبوو. تا ئێستا چوار نموونەی نەخۆشی تووشبووی ئەم باکتریایەوە دۆزراوەتەوە کە وێدەچێ دووانیان هەر بەم نەخۆشییە مردبن.

باکتریای کلۆستری‌دیووم دیفیسیل زۆرتر کەسانی بەتەمەن و کەمهێز تووش دەکا و ئەویش هاوپێوەند لەگەڵ چارەسەری بە دەرمانی ئانتی بیووتیک. کەسی تووشبوو تایەکی زۆر و زگچوونێکی بەهێز دەگرێ.

توێژینەوەیەک کە گۆڤاری پزیشکان کردوویەتی نیشان دەدات کە بڵاوبوونەوەی باکتریاکە دەتوانێ بە شوشتن و خاوێنکردنەوە بە کلۆرین پێشی پێبگیرێ. بەرپرسانی پارێزگای کرۆنۆبەری بە ڕادیۆی سویدیان گوتووە کە رووتینی ڕۆژانەیان دەگۆڕن و بەر بە بڵاوبوونەوەی باکتریاکە دەگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".