Källa: Expressen

ڕۆژنامەوانە ئازادبووە سویدییەکان بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە

مەگنووس فالکێهێد و نیکلاس هاممارستروێم، ئەو دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەی ماوەیەک لەوەپێش لە سووریا گیرابوون ئێستا ئازادکراون. ئەم ڕۆژنامەوانانە بە هاوکاریی خاچی سووری لوبنان و لە سەر داوای باڵوێزخانەی سوید لە سنووری سووریاوە گوازرانەوە بەیرووت و ئێستاش بەرەو سوید بەڕێوەن.

ئەم دوو ڕۆژنامەوانە کە وەک ژورنالیستی ئازاد کاریان دەکرد لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا کاتێ لە سەر سنووری سووریا ـ لوبنان و بەتەمای بەجێهێشتنی ئەم وڵاتە بوون ڕفێنران. نیکلاس هاممارستروێم چەند ساڵ وەک وێنەگر کاری بۆ میدیا گەورەکانی سوید کردووە بۆ نموونە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت. مەگنووس فالکێهێدیش لە رۆژنامەی داگێنزنیهێتر و سیدسڤێنسکادا بابەتی نووسیوە. هەر لە بەرنامەی ئەمڕۆدا ڕاپۆرتێکی درێژ لەمبارەوە بڵاودەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".