Foto:privat

پارتییەکی تری مەسیحی بەدژی لەباربردنی منداڵ لە سوید بەڕێوەیە

پارتییەکی نوێی مەسیحی هەر ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی واژۆیە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتدا کە لە مانگی سێپتەمبردا دەکرێ بەشدار بێت. ئەم پارتییە کە ناوی پارتی بەهامەسیحییەکانە (Kristna Värdepartiet) ڕۆژی شەممەی رابردوو بە ڕەسمی پێکهات و دژی لەباربردنی منداڵە، بێت و هیچ هەڕەشەیەکی گیانی لە سەر دایک لە گۆڕێدا نەبێ. هەروەها دژی زەواج و منداڵهەڵگرتنەوەی هاوڕەگەزانە.

ماتس سێلاندر یەکێ لە بناغەدانەرانی ئەم پارتییە بە ڕادیۆی سویدی گوت کە حیزبەکەی هیوادارە بتوانێ دەنگدەرانی دوو پارتیی دیموکراتە مەسیحییەکان و دیموکراتانی سوید بەرەو خۆی ڕاکێشێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista