وێنە: ماڵپەڕی رادیۆ سوید

دیسان گرفتی هاتوچۆی قیتار لە ستۆکهۆڵم، ئەمجارە بەرەو باکوور

چەندین قیتاری سەر بە شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید لەبەر هەڵبڕانی کابڵی پێوەندیی کارەبا لە ئیزگەی کارلبەری لە هاتوچۆ بڕاون. ئەمە وای کردووە کە موسافیرانی قیتاری ناو و دەرەوەی شار، فیەرتۆگ و پێندلتۆگ، هەروەها قیتاری خێرای فڕۆکەخانە (ئارلاندا ئێکسپرس)ش تووشی کێشەی هاتوچۆ بن.

بەرپرسی چاپەمەنیی شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید (SJ) بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە هەر ئێستا تەواوی هاتوچۆکان لە سێنتراڵی ستۆکهۆڵمەوە بەرەو باکوور ڕاگیراون و کار ناکەن.

ئەوەی ئەم گرفتە چەند کەس و چەند قیتار دەگرێتەوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە بەڵام بە ئاشکرایی هاتوچۆی نێوان ستۆکهۆڵم، ڤێستەرۆس، یەڤلێ، سوندسڤال و کارلستاد ـ لە دوو سەرەوە ـ بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".