foto: Helena Lopac

بابەتی سەرەکیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتێبۆری وڵاتی ڕووسیایە

هەموو ساڵێک وڵاتێک دەستنیشان دەکرێت کە زیاتر چەختی لە سەر بکرێتەوە. وڵاتی ڕوسیا  خاڵی ناوەنی فیستیفاڵەکەی ئەمساڵە و کە جێگەیی سەرنج و دیتن دەبێت. بابەتی ئەمساڵ لە ئافیشەکاندا ڕوونە کە لە لایەن هەروەزی هونەری ڕەخنەگرانی  دەسەڵاتی روسیاوە پوسی رۆیتە  دروست کراوە و لە چەندین کورتە فیلم ، فیلمی درێژو فیلمی دۆکۆمێنتاری سەبارەت بەو وڵاتە نیشاندەدرێت. هەروەها سیمناری تایبەت بە ڕوسیا دەگیرێت.

فیستیڤالی فیلمی نێونەتەوەی یۆتۆبۆریی لە ٢٤ ئەم مانگەوە،واتە مانی یەک هەتاوەکو سێیی مانگی دوو بەڕێوە دەچێت. نزیکەی ٥٠٠ فیلم لە هەموو جیهانەوە نمایشدەکرێت و وەک و تایبەتماندیش فیستیفاڵەکە بە فیلمێکی سویدی دەستپێدەکات، لە هەمان کاتدا چەدنین خەڵات دەدرێت. ئەو فیلمەی کە ڕێوڕەسمی فیستیفاڵەکەی پێدەکرێتەوە بەناوی  " Någonting måste gå sönder" کە ئێستەر مارتین بێریمارک دەرهێنەری فیلمەکەیە. هەر سەبارەت بەوەی کە ئەو فیلمە نیشان دەردێک لە یەکەم ڕوژدا، هەروەها لە کۆنفرانسێکی چاپەمانیدا ئاماژە خرایەسەر ئەوەی کە دەرهێنەری فیلمەکە پێشتر خاڵاتی گولد باگێی  پێ بەخشرا.

فیستیڤالی فیلمی نێونەتەوەی یۆتۆبۆریی ئەمساڵ ئەو پرسیارانەی تایبەتە بە دۆخی ڕۆمەکان بەرزدەکاتەوە لە ڕێگەی نیشاندانی وێنەویەکی تر ڕۆمەکان لە بەنامەیکی تایبەت بە بەشی ئەوروپا. کە چەندین فیلم و وێنە لە خۆ دەگرێت و لەلایەن دەر‌هیێنەری جیاوازەوە وەبەرهەم هاتوون کە لە ڕاستیدا دەر‌ینەرەکان رۆم نین و تانها ئاوڕدانەوەیەکە لە فەرهەنگو ئەو دۆخەی کە ڕۆمەکان ژیانی تیادا بەسەر دەبەن وە بەرهەمیان هێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".