wêne: AFP/TT

دوای ئازادبوونی ڕۆژنامەوانە سویدییەکان پەیدا بووە

5:27 min

ئەو دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەی ماوەیەک لەوەپێش لە سووریا گیرابوون ئێستا ئازادکراون. هاوکات زۆر پرسیار سەبارەت بە گرتن و ئازادبوونیان دێنە پێش. بە پێی قسەکانی بەرپرسی هەواڵەکانی دەرەوەی ڕادیۆی سوید، پێر ئێورێنیوس هەر لە سەرەتاوە میدیاکانی سوید زۆر زانیارییان لە بەر دەست بوو، بەڵام بە هۆی مەترسی ژیانی هەردوو ڕۆژنامەوانی سویدی و بە دەیان ڕۆژنامەوانی دیکە ئەم زانیارییەیان بڵاو نەکردۆتەوە. 

ئێورێنیوس دەڵێ بۆ ڕۆژنامەوانان زەحمەتە زانیارییت لە بەر دەست بێت و بڵاوی نەکەیتەوە. بەڵام سەبارەت بەم دۆخە گرینگبووە هەموو زانیارییەک بڵاو نەکەینەوە و وا دیارە هەڵویستێکی بە سوود بووە.

هەر دوو ڕۆژنامەوان ماگنووس فاڵکێهێد و نیکلاس هامارسترۆم ٢٣ی مانگی نۆڤێمبەر ڕەفێندران و لەو کاتەوە بێسەرو شوێن بوونە. لە دوای ئازادبوونیان ڕاگەیەندرا کە دوای سێ ڕۆژ لە ژێر دەستی ڕەفێنەران هەڵاتن. بەڵام هەر ئەو کات دووبارە گیران و بە هۆی هەڵاتنیان تە١قەیان لێ کرا و نیکلاس هامارسترۆم بریندار بوو. ئێستاش یەکیان دوای ٤٣ ڕۆژ و ئەوی دیکەیان دوای ٤٦ ڕۆژ لە ژێر دەستی ڕەفێنەران ڕزگاریکران و بەرەو سوید بەڕێوەن. نیکلاس هامارسترۆم بۆ ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن باسی شەوە ئازادبوونی دەکات.

هاماسترۆم بە ئێکسپرێسێن دەڵێ نیوە شەوێ وەخەبەریان هێنام بێ ئەوەی بزانم چیم لێدەکەن. کاتێک کە لە ناو سەیەرەکەدا بووم فکر لەوە دەکردەوە و هیچ کات دڵنیا نەبووم کە ئازادم دەکەن.

تاکوو ئێستاش زانیاری سەبارەت بە هاتنەوەی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە سویدییە ڕا نەگەیەندراوە. تەنها دەزانین کە بەرەو سوید بەڕێوەن و چاوەڕوانی دەکرێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بگەنەوە.

سەبارەت بە بێدەنگی و بڵاونەکردنەوەی زانیاری بەر دەست کە میدیاکانی سوید بڕیاریان داوە بڵاوی نەکەنە وە، کارمەندی کۆمپانیای پارێزی تاکەکەسان "سێکرێدۆ" یان کاڤلێموو لە گوتوپێژێک لە گەل بەرنامەی پ ئێت مۆرگۆن لە ڕادیۆی سوید باسی هۆکارەکان دەکات.

کاڤلێموو دەڵێ هۆکارەکان زۆرن. لە لایەکەوە گرینگە لە کاتی دانوستاندا هەموو لایەنەکان بێ بڵاوکردنەوەی زانیاری بتووانن پێک بێن. لە لایەکیدیکەشەوە بۆ وەفدی نوێنەرانی دانوستان گرینگە ستراتێژی دانوستانەکان نهێنی بن. هەروەها کاڤلێموو دەڵێ دەبێ لە دوای ئازادکردنی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەش زۆر زانیاری هەر نهێنی بن بە هۆی ئەوەی کە هێشتا بە دەیان کەس، هەم سویدی و هەم کەسانی دیکە لە ژێر دەستی ئەو ڕەفێنەرانە ماوەتنەوە.

هەر چەند کە هامارسترۆم و فالکهێدێ ئازاد کراون و بەرەو سوید بەڕیوەن هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنیان ىڵاو نەبۆتەوە. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ڕەفێنەران داوای پارەیان کردووە و وەریان گرتووە و بۆیە نیکلاس هامارسترۆم و ماگنووس فاڵکهێدێ ئازاد کراون. بەڵام ئاشکرانەکردنی زانیاریی سەبارەت بە ئازادکردنیان بە پێی قسەکانی یان کاڤلێموو هۆکاری دیکەشی هەیە.

کاڤلێموو دەڵێ ئەگەر زانیاریی سەبارەت بە کارکردن بۆ ئازادبوونی ئەم دوو کەسە و ڕێکەوتن لەگەڵ ڕەفێنەران بڵاوبێتەوە دەتوانێ ببێتە هۆی بەربڵاوبوونی ڕەفەندن. ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە دەستەی دیکەش بۆ وەرگرتنی پارە دەست بە ڕەفاندنی ڕۆژنامەوانن و کەسانی دیکە دەکەن. لە ئاکامدا ڕەفاندن دەبێتە پیشەیەک و بازاڕێک بۆ مامەلە کردن.

هەروەها کاڤلێموو دەڵێ ئەو دەستانە لە ڕێگای تاوانکاری ئیمکانات بۆ کاروباری خۆیان پەیدا دەکەن.

لە پایزی ساڵی ٢٠١٢ دوو ڕۆژنامەوانی سویدی مارتین شیبی و یوهان پێرشۆن کە بۆ ماوەی ساڵێک لە لایان حکومەتی ئێتیوپیا گیرابوون، ئازاد کران. مارتین شیبی باسی ئەوەدەکات کە تەنها یەک کەس لێت تێدەگات چیت بەسەردا هاتووە و نیکلاس هامارسترۆم و ماگنووس فڵکهێدێ چۆن بیر دەکەنەوە.  

شیبی دەڵێ تەنها یەک کەس دەتوانێ لە هەست و فکرەکان تێبگات. ئەوەش ئەو کەسەیە کە لەگەڵت گیراوە. من و یوهان لە دوای ئازابوونمان بۆ ماوەیەکی زۆر هەر پێکەوە بووین تاکوو هەردووکمان ئامادە بووین بەسەرهاتی خۆمان بۆ کەسوکارمان بگێڕینەوە.

هەروەها شیبی دەڵێ لە کاتی گەڕانەوەی نیکلاس هامارسترۆم و ماگنووس فاڵکهێدێ سەرەتا دکتۆرێک دەبینن و دوای بەسەرهاتی خۆیان دەگێڕنەوە و ئەگەر زانیارییەکیان لە سەر ڕەفێنەران هەبێت ئەوەش بۆ لایانی پەیوەندیدار باس دەکەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista