Photo: Björn Jansson/Sveriges Radio

پەرش‌برانت گومانی بازرگانیی مادەی سەرخۆشکەری لێدەکرێ

ڕۆژی ڕابردوو یازدە کەس لەبەر پێوەندییان بە تاوانێکی ئاڵۆزی بازرگانیی مادەی سەرخۆشکەرەوە مەحکەمە کران. یەکێ لە گومانلێکراوان ئەکتەری بەناوبانگ میکاییل پەرش‌برانتە. لە گوێن پێوەندییەکی تەلەفۆنی کە پۆلیس گوێی داوەتێ پەرش‌برانت ١٢ گرەم کۆکایینی لە شۆفیرتاکسییەک کڕیوە. پەرش‌برانتی نکۆڵی لەم تاوانە دەکات.

لە ناو گومانلێکراواندا سێ پیاویش هەن کە دەگوترێلە هاوینی سالی ٢٠١٢دا نزیکەی ٦٤ کیلۆ ئامفێتامین و دوو کیلۆ کووکایینیان بە قاچاغ هێناوەتە ناو سویدەوە. نۆ پیاویش گومانی ئەوەیان لێدەکرێ کە کوکایینێکی زۆریان لە ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵم فرۆشتبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".