Foto: Mats Kockum/Scanpix

سەرەتانی ناوپنچک لەبەر لۆکەی نەسۆز

لە بلێکینگێ لەوەتەی حەفتاکانەوە کە فابریکەی گەمێسازیی کۆکوومس کارلسکرووناڤەرڤ دەستی بە دامەزراندنی کارمەند کرد، ئەوا ژمارێکی زۆر و نائاسایی تووشی شێرپەنجەی ناوپنچک یا خود پەردەی سیپەلک بوون، چون لەگەڵ لۆکەی نەسۆزدا کاریان دەکرد.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٣دا ژماری ئەم تووشبووانە گەیشتە ١٣کەس. ناوەندی توێژینەوەی کارتێکەریی دەرمان لە ژینگەدا لە لوند رایگەیاندووە کە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان شێرپەنجەی پەردەی سیپەلک و مادەی ئێستا قەدەغەکراوی لۆکەی نەسۆزدا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".