Foto:Henrik Montgomery/Scanpix

بڕینی پارەی فەرمانگەکان بۆ دامەزراندنی گەنجان

سوسیالدیموکراتان دەڵێن بێت و هەڵبژاردن بەرنەوە ئەوا چەند میلیارد کرۆن لە پارەی فەرمانگەکانی دەوڵەتی پاشەکەوت دەکەن. بۆ ئەمەش وڵاتی دانمارکیان وەک نموونە لە بەرچاوە کە پاشکەوتکردنی سەرجەم ١٢ میلیارد کرۆنی دانمارکییە لە هەندێ دەزگا و ناوەندی حوکوومەتیی چالاکتریان بە ئامانج داناوە.

سوسیالدیموکراتان هیوادارن لەم ڕێیەوە بتوانن نزیکەی دە میلیارد کرۆن کۆکەنەوە تا بتوانن دوو بەڵێنیی هەڵبژاردنی خۆیان لە سەر گەرەنتیی دۆزینەوەی کار بۆ گەنجانی بێکار لە ماوەی نەوەد ڕۆژدا و کەمکردنەوەی ڕێژەی قوتابیانی فێرگە سەرەتاییەکان بەجێ بێنن.

مۆدێراتەکان ڕەخنەیان لەم سیاسەتە هەیە و دەڵێن ئەم پێشنیارە ئاکامی گرانی لێدەکەوێتەوە چون لەوانەیە هەندێ فەرمانگە هەڵوەشێنرێنەوە و هەزاران کارمەند کاری خۆیان لەدەست بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".