Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Bertil Enevåg Ericson/TT.

کۆنگرەی پارتی چەپ ئەمڕۆ دەستپێدەکات

باشبژێوی، یەکێکە لە و بابەتانەی کە پارتی چەپ هەڵیدەسەنگێنێت  کە لەڕێگەی ڕێگرتنی قازانج لە چەندین باواردا باشبژێوی پێشبخەن.  ئەم پرسیارەش پلەیەکی تایبەتی لە سیاسەتی ئەو پارتەدا وەرگرتووە.

لەهەمان کاتدا پیشە بۆ دیتنەوە یەکێکی ترە لەو پرسیارە گرنگانەی کە بەتایبەت لە کۆنگرەکەدا تاوتوێدەکرێت.

پارتی چەپ خۆی یەکلایی کردۆتەوە لەوەی  کە ئەوان یەکەم پارت دەبن کە هەوپەیمانی لەگەڵ پارتە ڕاستەکاندا ناکەن، لە کاتێکدا سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان، ستێفان لوێفێن پێشتر لە وتەیەکیدا ڕوونیکردبووەوە کە سۆسیال دیموکراتەکان دەتوانن لە گەڵ هەریەک لە پارتی لیبراڵی گەل و پاتی سەنتەر دا بکات.

ئەگەر چی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید بە سەرکوتووی بۆ پارتی چەپ بەرێوە بچێت بەڵام لە ئەمڕۆدا ڕوون نیە ئەگەر ئەوان بەشداری حوکمەتی داهاتووی سوید بکەن ئەگەر پارتی سەوز و سورەکانی براوەی ئەو هەڵبژاردنە بن. بەڵام یونا سیما سەرنوسەری سیاسسی لە ڕۆژنامەی داگێنس ئارێنا ڕوونی دەکاتەوە کە بەشداری کردنی پارتی چەپ لە حوکمەتی داهاتوودا پەیوەستە بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەوە.

 لەهەمان کاتدا یونا سیما پێی وانیە کە ستێفان لوێڤێن دەیوێت کە حوکمەت لەگەڵ هەریەک لەگەڵ پارتی لیبراڵی گەل و پارتی سەنتەردا پێکبهێنێت وەک ئەوی کە پێشتر ڕوونی کردبووە. 

-    یوهانا سیما دەڵێت، من پێم وایە کە کۆنگرەکە  زۆر جەخت لەسەر زۆر شت دەکاتەوە. ئەگەر بێت و ئێمە لەسەرتاوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید بدوێین کە هەڵبژاردنی شارەوانی، پارێزگا و پەرلەمان لە خۆدەگرێت کە لە پایزی ئەمساڵدایە ئەوا چەندین پرسیاری گرنگ بەدی دەکەین کە جێگەی گفتوگۆو هەڵسەنگاندن، بۆ نمونە ئاستی بێکاری و شیوازی ژیان کە جیێگەی ئامانجن. لەبەر ئەوە سەررۆکایەتی پارتی چەپ داوایان کردووە کە لە گۆنگرەکەدا ئامانجی سەرەکی ئەو پرسیارانەبێت و پێشنیازەکانی دیکە بەلاوە بنرێن. پاشان هەڵبژارنەکانی یەکێتی ئەوروپامان لە بەردەستدایە کە لە مانگی پێنجدا ئەنجام دەدرێت، هەنگاوێکی گرنگ ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا کە ئەنجامی هەڵبژارنەکان باشتر بکرێت بەراورد بەو ئەنجامەی کە لە هەڵبژارنی پەرلەمان ئەورپایی ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستیان هێناوە. کە لەو هەڵبژاردنەدا نزیکەی نیوەی دەنگەکانیان لە دەستچوو کە لە %١٢  دەنگەکانیان بۆ %٥،٦ کەمیکردووە. بۆ پارتی چەپ گرنگە لەئێستادا جەخت لەسەر ئەو هەڵبژاردنە بکەنەوە، لەبەر ئەوەی کە ئێستا پارتی چەپ تانها یەک ئەندام پەرلەمانی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورپادا هەیە. لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەم پارتە دوو ئەندام پەرلەمانە لە یەکێتی ئەوروپادا ئامانجی سەرەکیەتی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".