wêne: Bertil Enevåg Ericson/TT

بە هۆی گرفتی هاتوچۆ ڕەخنە لە حکومەت دەگیرێت

"گرفتەکان جێگای نیگەرانیین و خەتەرناکن."
4:49 min

دوای لە خەتلادانی چەندین شەمەندەفەر سیاسەتوانان داوا دەکەن  خەتەکانی شەمەندەفەر هەر وەک  پێشو لە ژێر چاودێری حکومەت بن. يەکێک لەوانە ئەندامي لێژنەي هاتوچۆ لە پەڕلەمان ستينا بێريسترۆمە کە ڕەخنە لە بەڕێوەبردن و چاودێري ئيستاي خەتەکاني شەمەندەفەر دەگرێت. 

بێريسترۆم دەڵێ لە وڵاتاني وەکوو ئينگلستان بينيومانە کە چاودێريکردني خەتەکاني شەمەندەفەر لە لايان کۆمپانياي کەسيي هەر بەرەو خراپي دەڕۆن. لەوێ ئەوە بوو بە هۆي تێکداني خەتەکان. هەر بۆيوش لە ئينگليستان سەر لە نوێ  چاودێري خەتەکاني شەمەندەفەر لە ژێر دەسەڵاتي حکومەت دايە.

لە دوای کێشەکانی خەتی شەمەندەفەر لەم حەفتەیەدا ڕەخنەیەکی زۆر لە حکومەت گیراوە. ئولف کارڵسۆن کە ئێستا خانەنشینە و پێشتر لە بەشی خزمەتکردن و چاودێری خەتەکانی شەمەندەفەر کاری کردووە ڕەخنەگرە.

کارلسۆن دەڵێ من دوو ساڵ پێش ئیستا وازم لە کارکردن هێنا و ئێستا دەبینم کە هیچ شتێک نەگۆڕاوە و خزمەتی خەتەکان نەکراوە. هەروەها کارلسۆن دەڵێ سەردانی خەتەکانم کرد و بینیم کە بزمارێک کە پێنج ساڵ پێش ئێستا من بۆخۆم وەک چاککردنەوەیەکی کاتیی لە خەتەکەم دابوو هێستا هەر ماوە. ئەوەش جێگای نیگەرانییە و خەتەرناکە.

لە کۆتايي ساڵەکاني ٨٠ حکومەت دەسەڵاتي خۆي لە سەر خەتەکان، شەمەندەفەرەکان و چاودێريان کەم کردەوە. لە باتي دەسەڵاتدار حکومەت وەردە وردە بوو بە داواکر. لەو کاتەوە  ڕێژە شەمەندەفەران لە سەر خەتەکاني سويد دوو بەرابەر بووە. ساڵي 2012 حيزبەکاني ئۆپۆسيزيۆن داواي لێکۆڵينەوەيەکیان لە سەر ئاکامەکاني بێ دەستەڵاتی حکومەت سەبارەت بە خەتەکانی شەمەندەفەر کرد.

بەڵام بە پێی یاسای یەکیەتی ئەوروپا سوید ناتوانێت هەموو بەشەکانی پەیوەندیدار بە چاودێری خەتی شەمەندەفەر بخاتە ژێر دەستەڵاتی خۆی. بەڵکوو دەتوانێت بەشی خزمەتکردنی خەتەکان لە ڕێگای دەزگای هاتووچۆە وەئەستۆ بگرێت. بەڵام بەڕیوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاکامەکانی بێ دەستەڵاتی حکومەت لە سەر خەتەکانی شەمەندەفەر گوونار ئالێکساندێرسۆن لە خولاسەی لیکۆڵینەوەکەیدا پێسنیار دەکات لە کاتی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەسیی دەزگای هاتووچۆ ئاگادارتر بێت و پێویست نیە سەر لە نوێ دەسەڵاتی خزمەتکردنی خەتەکان لە سەر ئەستۆی حکومەت بێت.

بە پێچەوانەی ئالێکساندێرسۆن سیڤ هۆڵمێ  سەر بە حیزبی چەپ لە سەر ئە باوەڕەیە کە باشترە ئەگەر حکومەت بەرپرسیاریی زۆتری بە سەر خزمەتکردنی خەتەکانی شەمەندەفەرییدا هەبێت.

هۆڵمێ دەڵێ وای لێ هاتووە کە بە فکرێکی زۆر سوننەتیەوە بیر لە بێدەستەڵاتی حکومەت دەکەن و پێیان وایە کە تەنها لە ژێر دەستەلاتی کۆمپانیای کەسیی خزمەتکردن و چاودێری باشتر دەبێت. بەڵام زۆر ڕوونە کە لە ڕاستیدا وا نیە.

هەروەها پارتی سۆسیالدێموکڕاتیش هەر وەکوو حیزبی چەپ لە سەر ئەو باوەڕەن کە خزمەتکردنی خەتەکانی شەمەندەفەر لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتیی باشتر بەڕیوەدەچێت. بەڵام لە لایان حکومەتەوە ئەم فکرە ڕەتدەکەنەوە. بە پێی قسەکانی وەزیری ژێرخان سەر بە پارتی مودێڕات کاتارینا ئێلمسێتەر-سڤێرد ئەگەر بێتوو خزمەتکردنی خەتەکان لە ئەستۆی حکومەت بیت دەبێتە خەرجێکی یەکجار زۆر.

سڤێرد دەڵێ بە پێچەوانەی پێشنیارەکان من پێموایە دەبێ زۆر لەوە هۆشیار بین کە حکومەت بەرامبەر بە خزمەتکردنی خەتەکانی شەمەندەفەر بەرپرسیار نەبیت. چوونکە ئەوکات خەرجەکانی زیاتر دەبن و پارە بۆ خزمەتکردنی خەتەکان نامێنێت. ئەوەش بە ڕای من زۆر هەڵەیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".