دەرمانی زیاتر ئەدرێتە پیاوانی بە تەمەن بۆ زیادکردنی توانستی سێکسییان

ژمارەی ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان لە سەروی ٦٥ ساڵە و دەرمان بەکار ئەهێنن بۆ زیادبوونی توانستی سێکسیان، لە سەدا ٤٨ زیاتر لە شەش ساڵ پێش بووە. ئەمە
توێژینەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان Socialstyrelsen نیشانی داوە.
سڤەن ئاکسەل مۆنسۆن توێژەری بواری سێکس لە زانستگەی مالمیۆ پێی وایە چەند هۆکارێک هەیە بۆ زیاتر بەکار هێنانی ئەم دەرمانە. مۆنسۆن پێی وایە ئێستا لێدوان لە سەر ئەم باسە کراوەتر بووە، شتێک نیە شەرمی پێوە بکرێت. پیاوان ئەیانەوێت سێکس بەشیکی ژیانیان بێت، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا تەمەن ئەڕوات و لەش چیتر ئەو توانستەی جارانی نامێنێت.