Lena Adelsohn Liljeroth.Foto: Sören Andersson /TT

ڕێوڕەسمی دەسپێکی یاریەکانی ئولومپیک بایکۆت ئەکرێت

وەزیری وەرزشی سوید، لێنا ئادۆلسۆن لیلیەڕوت بڕیاری داوە ٧ فيبرواری بەشداریی نەکات لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی یاریەکانی ئولۆمپیک لە شاری سوژی، ڕوسیە. بە پێی قسەکانی ئادۆلسۆن ئەم بڕیارەی هەڵوێستێکی سیاسییە.

ئادۆلسۆن  لیلیەڕوت ئەڵیت بارودۆخی ئێستای ڕوسییە هەدنێک تایبەتییە، بە تایبەت کاتێک دەسەڵات هاندەری توندوتیژییە، بۆ نموونە بەرامبەر بە کەسانی هاوجنسگەرا و دیموکراسیخوازان. زۆرم پێ خۆشە لە نزیکەوە وەرزشوانەکانی خۆمان ببینم، بەڵام گەر بەشداری ڕێوڕەسمی کرانەوەکە بکەم، هەست دەکەم پشتیوانی لەو دەسەڵاتە ئەکەم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".