Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆچهێنە ئەوروپییەکان لە نەهامەتیدا دەژین

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 januari 2014 kl 17.04

ژیانی کۆچهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ کار هاتوونە سوید، لە کاتی سەرماو سۆڵەی ئێستادا زۆر سەختتر بووە. لە ستۆکهۆڵم خانەیەک بۆ کەسانی بێ خانەوماڵ بە ناوی ڤینتەرنات هەیە بەڵام جێگاکان بەش ناکەن، هەر بۆیە نزیکەی ١٠٠ کەس لە کەلاوەدا لە گەڕەکی هیۆگدالەن ئەژین.

بەرنامەی ABCی كەناڵی تەلەفیزیۆنی svt کاتێک سەردانی شوێنەکەی کرد، وەکو نەهامەتی باسی لە ژیان و دۆخی کۆچهێنەران کرد. جێی باسە لە سەرژمێرییەکی ڕادیۆی سوید لە مانگی نۆڤامبر و دێسامبردا، دەرکەوت ٦٧ کۆمۆنی سوید کێشەی کەسانی بێخانەوماڵی هاووڵاتیی یەکێتی ئەوروپایان هەیە و تەنها ٩ی ئەم کۆمۆنانە جێگایان بۆ ئەم کەسانە دابین کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".