Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
1 av 3
wêne: Markus Schreiber/Oded Balilty/TT
2 av 3
wêne: Twitter
3 av 3
wêne: Twitter

لە دوای بەرزڕاگرتنی ئاڕیێل شارۆن كاڕل بیلدت ڕەخنەی لێ گیرا

"چاڤێز ئینسانێکی خوێڕی بوو"
7:58 min

وەزیری دەرەوەی سوید کارڵ بیلدت لە دوای پێهەڵگوتنی سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسڕاێل ئاڕیێل شارۆن ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیرا. بەڵام کاڕڵ بیلدت بە ڕادیۆی سوید دەڵێ ڕەوایە دوای گۆچی دوایی سیاسەتوانێک ئیشارە بە کردەوە بە ئەزموونەکانی ژیانی بکرێت. 

بیلدت دەڵێ چەند کەسانێک هەن کە قەت ناتوانن لایەنە چاکەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕاێلدا ببینن. من یەکێک لەوانە نیم. هەرچەند کە رەخنە لە ئیسڕاێل دەگرم لەیەنە باشەکانیش دەبینم. هاوکات من پێم وایە کە لە دوای کۆچی دوایی کەسایەتییەک دەبێ ئیشاڕە بە کردەوە چاکەکانی ژیانیان بکەین و بە خراپی باسیان نەکەین.

ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی کە ڕاگەیەندرا ئاڕیێل شارۆن دوای ٨ ساڵ لە کۆمادا، واتە بێ هۆشێ، گیانی لە دەست دا کاڕڵ بیلدت لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسی "ئاڕیێل شارۆن سەرۆکێکی گەورە بوو. فەرماندەیەکی شاهانە بوو و هاوکات سیاسەتوانێکی ژیر بوو کە ئاشتی بە پێویست دەزانی". لە دوای ئەم وشانە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا. بەرپرسی دەستەی پەرلەمانتارانی پارتی ژینگە مێهمێت کاپلان لە بەرنامەی پێ ئێت مۆڕگۆن لە کەناڵ یەکی ڕادیۆی سوید ئەمڕۆ ڕەخنەی لە قشەکانی کاڕل بیلدت گرت.

کاپلان دەڵێ بە داخەوە وشەکانی کاڕل بیلدت زۆر یەکلایەنە. کاڕل بیلدت سیاسەتوانێکی بە ئەزمونە و وەکوو سەرۆک وەزیرانی سوید تەجرەبەیەکی تایبەتی هەیە و ئێستاش وەزیری دەرەوە سویدە. پێشتریش توانیویەتی بە شێوەیەکی نەرمتر قسەبکات بەڵام لێرەدا بە پێچەوانە وا نەبووە. قسەکانی کاڕل بیلدت گاڵتەپێکردن بەو کەسانەیە کە ساڵی ١٩٨٢ لە ئۆردوگای پەنابەرانی فەلستینی لە سابرا و شاتیلا لە دوای هەڵوێستی سوپای ئیسڕاێل کە ئاڕیێل شارون ڕاستەوخۆ بەرپرسیاری بوو گیانیان لە دەستدا.

هەروەها کاپلان دەڵێ ئەوەش هەر بە پێی قسەکانی من نا. بەڵکوو بە پێی کۆمیسیۆنەکی ئیسڕایلی کە ئەوکات لە دوای پێداچوونەوەیەک شارۆنی وەکوو بەرپرسیاری گوشتنی ئەم پەنابەرانە بوو. لە ئاکامدا شارۆن ناچار لە سەر پۆستی وەزیری بەرگری دابەزی. هەروەها ڕێکخراوانی مافی مرۆڤیش ئاڕیێل شارۆنیان وەکوو بەرپرسیار بەرامبەر بە گوشتنی ئەو پەنابەرانەی فەلیستینی لە قەڵەم دا و داوایان دەکرد دادگایی بکرێت.

لە سەردەمی ئاڕیێل شارۆن وەکوو وەزیری بەرگری ئیسڕاێل لە مانگی سپتێمبەری ساڵی ١٩٨٢ لە لایان سوپای ئیسڕاێل ڕیگا بە سەربازانی دەستەیەکی چەکداری لبنانی درا بچنە ناو دوو ئۆردوگای پەنابەرانی فەلستینی کە کۆچیان بۆ لبنان کردبوو. ئەم دەستە چەکدارە کە هێرشیان کردە سەر ئۆردوگاکانی سابرا و شاتیلا زیاتر لە ٨٠٠ پەنابەری فەلستینیان گوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هاوکات سوپای ئیسڕایل ئاگاداری ئەم تاوانە بوو و لە کاتی شەودا نارنجۆکی شەوقیان دەتەقاندەوە تاکوو ئۆردوگاکان ڕووناک بن و گوشتنی ئەم پەنابەرانە بەردەوام بێت. هەر وەکوو مێهمێت کاپلان باسی کرد کۆمیسیۆنێکی ئیسڕائیلی لە دوای لێکۆڵینەوەیەک لە سەر ئەم ڕووداوە نیشانیدا کە ئاریێل شارۆن شەخسەن بەرامبەر بەم تاوانە بەرپرسیاربوو.

لە دوای ئەمەدا ئاریێل شارۆن لە مانگی فێبرواری ساڵی ١٩٨٣ ناچار لە سەر پۆستی وەزیری بەرگری ئیسڕاێل هاتا خوار. بەڵام ساڵێ ٢٠٠١ شارۆن بوو بە سەرۆکوەزیرانی ئیسڕاێل. ساڵەک پێشتر شارۆن هۆی سەرەکی دووەمین ئینتیفادەی فەلستین بوو. کردەوەکانی شارۆن لایەنی چاکیشی هەبوو. بۆ نموونە ساڵی ٢٠٠٥ شارۆن ٦٠٠٠ نیشتەجێبووانی جولەکەی لە لێواری غەزە کشاندەوە. بەڵام لایەنە باشەکانی کردەوەی شارۆن لە سێبەری لایەنە خراپەکانیدا بوو. لە ساڵەکانی ٩٠ شارۆن پەرەی بە نیشتەجێکردنی بنەماڵەی جوولەکەی لە ناوچەکانی فەلستینی کە لە لایان ئیسڕایل داگیر کرابوون پێدا و لە کاتی دووەمین ئینتئفادە دڕندانە بەرخوردی کرد.

هەر بۆیەش مێهمەت کاپلان ڕەخنە لە وشەکانی کاڕل بیلدت دەگرێت کاتێک بیلدت دانووسێت شارۆن "فەرماندەیەکی شاهانە بوو".

کاپلان دەڵێ بەر لە هەموو شتێک دەقی ئەو وشانەی بیلدت سەبارەت بە ئەو کاتەی کە شارۆن فەرماندە بوو ڕەخنە گرم و هەروەها باسکردنی ئاشتی لە پەیوەندی لەگەڵ کردەوەکانی شاڕۆن جێگای بێڕێزی و گاڵتەپێکردنە.

هەروەها ئەندامی لێژنەی سیاسەتی دەرەوە سوید و سەر بە پارتی مودێڕات ماتس یوهانسۆن بەشداری بەرنامەی پێ ئێت مۆڕگۆنی کرد. یونسۆن لە قسەکانیدا دفاعی لە کارل بیلدت کرد و هەوڵیدا شی بکاتەوە کە بیلدت مەبەستی چی بوو، کاتێک کە باسی ئەو کاتی کە شارۆن فەرماندە بوو کرد.

یوهانسۆن دەڵێ لە سە رئەو باوەڕەم کە بیلدت بە پێی نەریتێکی کۆن و بە جێ ئەو قسانەی کردووە. بە پێی ئەو نەریتە دەبێ بە باشی باسی ئەو کەسانە بکەین کە گیانیان لەدەست داوە.

بەڵام مێهمەت کاپلان بەردەوام ڕەخنەگرە و لە وەڵامی ماتس یونسۆندا دەڵێ سیاسەتوانانی وڵاتانی دیکەش بە باشی باسی ئاڕیێل شارۆنیان کردووە. بۆ نموونە ئۆباما لە قسەکانیدا گوتی شارۆن ژیانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیسڕاێل تەرخان کرد کە بە ڕای من بە جێیە. هەروەها سەرۆک وەزیران فرانسە فرانسوا هۆلاند گووتی شاڕۆن لە مێژوی ءیسڕاێلدا ڕۆلێکی بەرچاوی هابوو. ئەو دوو نموونەیە نیشان دەدەن کە دەتوانرێت بە باشی باسی شارۆن بکرێت بێ ئەوە کە لەوەی کە بوو زیاتر پێی هەڵبگوترێت و کاڕل بیلدتیش زۆر چاک ئەوە دەزانێت.

ماتس یوهانسۆن بەردەوام دفاعی لە کاڕل بیلدت کرد و شی کردەوە کە بیلدت لە کاتی باسکردن شارۆن وەکوو فەرماندەیەک شاهانە مەبەستی لە شەڕی ئوکتوبەری ١٩٧٣یە.

یوهانسۆن دەڵێ بە هۆی ئەوەی کە نوسین لە سەر تویتتێر سنوردارە لە سەر ئەو باوەڕەم کە نەیتووانیوە باسی مێژوی ٢٠٠ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاس بکات. هاوکات ئەوەی کە بیلدت دەڵێ ڕاستە و دەبێ بتوانین هاوکات دوو شتمان لە بەرچاو بێت. دروستە کە شارۆن بەرامبەر بە گوشتنی پەنابەرانی ئۆردوگای سابرا و شاتیلە بەرپرسیار بوو بەڵام کاتێک کە بیلدت دەنووسێت کە شارۆن فەرماندەیەکی شاهانە بوو مەبەستی شەری ئوکتوبەری ١٩٧٣یە کاتێک کە شاڕۆن وڵاتەکەی ڕزگار کرد.

هەروەها لە بەرنامەی پێ ئێت مۆڕگۆن باسی سەرۆک وەزیرانی پێشوی ڤێنوسوێلا هوگۆ چاڤێز کە کۆچی دوایی کردووە کرا و لە بەراوردکردنی قسەکانی کاڕل بیلدت لە دوای گیانلەدەستدانی چاڤێز و شارۆن یوهانسۆن پێیوایە کە جیاوەزیەک لە نێوان ئەم دوو کەسە هابوو.

یوهانسۆن دەڵێ جیاوازی نێوان چاڤێز و شارۆن ئەوە بوو کە چاڤێز بە زۆرینەیی دەنگ وەک سەرۆک وەزیرا هەڵنەبژێردرا و دیکتاتۆر بوو لە کاتێکدا کە شارۆن پشتیوانی زۆرینەی دەنگدەرانی هابوو.

کاتێک کە بەڕیوەبەری بەرنامەی پێ ئێت ۆڕگۆن باسی چاڤێز دەکات یوهانسۆن دەڵێ چاڤێز ئینسانێکی خوێڕی بوو. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".