زایشتگاکانی ستۆکهۆڵم بەیناوبەین دادەخرێن

 زایشتگاکانی ستۆکهۆڵم خۆیان بۆ ٢ هەفتەی پڕ لە ئاڵۆزیی ئامادە دەکەن، هەر بۆیە ئێستا مامانەکان بۆ هەر زایمانێکی زیادە کە وەریگرن ١٠٠٠ کرۆنیان وەکو پاداشت ئەدرێتێ.

زایشتگایەکی تازە قەرارە لە مانگی مارشدا لە ستۆکهۆڵم بکرێتەوە بەڵام کێشەکە لە ئێستادایە و لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم ٣٤ مامان کارەکانیان تەواو ئەکەن و هەتاکوو مامانی تازە دائەمەزرێنن ناچار ئەبن ماوە ماوە بەشەکە داخەن. جێگری بەرپرسی یەکێتی تیمارکاری سوید بە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێری ووت کێشەکە لەوەدایە مامان بە گشتی کەمن و ئەمەش تا ئێستا بە جیددی نەگیراوە و تا ئاخیر لەحزەکان وەستاوون، ئێستا دان بە گرفتەکەدا ئەنێن، بەڵام شتێکی تایبەت بۆ چارەسەریی ناکەن. جێی باسە زیاتر لە نیوەی مامانەکانی هەرێمی ستۆکهۆلم نیوەوەخت کار ئەکەن، چوونکە کارەکەیان ئەوەندەی سترەس تێدایە کە ناتوانن تەواو وەخت کار بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".