کۆمۆنی ئیۆستەرشوند ئەمڕۆ دادگایی ئەکرێت

سێ ساڵ لەمەوپێش نیوەی دانیشتووانی شاری ئیۆستەرشووند نزیکەی (٢٥٠٠٠) کەس بە هۆی باکتێریایەک لە ناو ئاوی خواردنەوەدا تووشی زگچوون بوون.

پێدەچیت ئەم باکتێریایە بە هۆی هەڵە هەڵواستنی بۆریەکانەوە گەیشتبێتە ناو ئاوی خواردنەوە. بەم هۆیەوە، ئەمڕۆ کۆمۆنی ئیۆستەرشوند دادگایی ئەکرێت و بە ڕای پرۆفیسۆر یان دارپیۆ لە زانستگەی ئوپسالا گەر ئەم کۆمۆنە مەحکووم بکرێت، ئەوا کاریگەری ئەکاتە سەر کۆمۆنەکانی تریش. دارپیۆ ئەڵیت ڕوون و ئاشکرایە کە کۆمۆنەکانی تریش ئەبێت ئاگاداریی باشتر لە کارگاکانیان بکەن.

بەڵام ئەم دادگاییە زۆر بێجێیە بە بۆچوونی بەرپرسی شارەوانی ئیۆستەرشوند بێنگت مارش و ئەڵێت جگە لەوەی کە دانیشتووانی شارەکە نەخۆش  کەوتن ئەبێت ئیستاش باجێک بە دەوڵەت بدەن، ئێمەش وەکو هەموو شاروەانییەکانی تر ئەو شارەزاییەمان نەبوو بەڵام ئێستا زۆرمان مایە لە سەر خاوێن پاراستنی ئاوی خواردنەوە داناوە.

         

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".