ئەوجار بێکاریی کەم ئەبێتەوە

ژمارەی کەسانی بێ کار بەرەو کەمی ئەڕوات. مانگی دیسامبر ٤١١ هەزار کەس ناویان لە کاردۆزگە  arbetsförmedlingen نوسرابوو. بەراورد لەگەڵ ساڵێک پێش لەوە، ئەو کات ٣ هەزار کەسی زیاتر ناویان لە کاردۆزگە نوسرابوو.

٢٠١٣ بەگشتی ساڵێکی باشتر بوو لە چاو ساڵی پێشووتری، بۆ نموونە ١٣ هەزار کەسی کەمتر لە سەر کار دەرکرابوون و ٢٣ هەزار کەسیش کاریان بۆ دابین کرا بوو. بەڵام گرفتی سەرەکی، بێکاریی درێژخایەنە لە گەڕەکە پەڕاوەکاندا و بێکاریی لە ناو ئەم گرووپەدا لە زیادبووندایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".