ڕەینفەلت ئەدرێتە بەر ڕەخنەی یەک لە وەزیرە پێشووەکانی

وەزیری بەرگریی پێشووی سوید میکائێل ئودەنبەری بە تووندی سیاسەتی بەرگری حوکوومەت ئەداتە بەر ڕەخنە و پێی وایە براوەی هەڵبژاردنی ئەم پاییزەش
سوسیالدیموکراتەکان ئەبن. ئەمە لە ڕۆژنامەی داگەێنس ئیندوستریدا نووسراوە.

ئودەنبەری ئێستا بەڕیوەبەری گشتی شەریکەی کارەبایی دەوڵەتە بە ناوی svenska kraftnät و ساڵی ٢٠٠٧ وەکو ناڕەزایی بە دژی ئەو بێ ئەهەمیەتیەی بەرامبەر بە هێزی بەرگریی هەیە وازیی لە کارەکەی وەکو ئەندامپەرلەمان هێنا. بە بۆچوونی ئودەنبەری حوکوومەت هەروەک و سوسیالدیموکراتەکان پێشتر دەیانکرد، بە دوای چارەدا نیە و گرفتەکان هەر دوا دەخات. بە ڕای ئودەنبەری ناهاوسەنگیی، ناڕوونی  ئەرک و کارەکانی هێزی بەرگریی  و تەرخان نەکردنی پارە، ئەو گرفتانەن کە هەر وەک خۆیان ماونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".