Foto: Stefan Ubbesen/Sveriges Radio

سوید و هاوکاری لە پێناو خەبات دژی تاوانکاریی نیونەتەوەیی لە ئەورووپادا

کاربەدەستانی سویدی دەبێ بە شێوەیەکی بەربڵاوتر دژی ئەو تاوانکارییە نێونەتەوەییەی ناوەندەکەی لە دەرەوەی سویدەوەیە خەبات بکات. شێوازگەلی وەک هەواڵگری لەمناوەدا بۆتە شیوەیەکی سەرەکی بۆ خەبات دژی تاوان بۆ ئەوەی لە هەندێ ناوچەی پڕگرفتی ئەورووپادا زەفەر بەو تۆڕە تاوانکارانە بەرن. لە کۆنفرانسی گەل و بەرگریدا کە لەم ڕۆژانەدا لە سێلن بەڕێوەچوو تەرکیز خرابووە سەر باڵکان. بە گوێرەی قسەکانی تێرێس ماتسۆن بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای گومرکی سوید بەشێکی بەرچاوی ئەو کاڵا قاچاغانەی لە گومرکدا دەگیرێن، لەو ناوچانەوە دێن.

ـ کالایەکی یەکجار زۆر دێن. سوید وڵاتێکی گەورەی هاوردەکارە، لە هەموو جۆرێک. لە ناو ئەم ڕەوتە یاساییەدا گەلێ کاڵای قاچاغیش خۆ حەشاردەدەن.بەمجۆرە ئێمە رەوتێکی قاچاغیشمان بۆ ناو سوید هەیە کە کاڵای نابەجێ و مەترسیداری و نائاسایین. نزیکەی پەنجا لەسەدی ئەو فایلە تاوانکارییە گومرکیانەش بە جۆرێک لە جۆرەکان، باڵکان دەگرێتەوە.

میکاییل راولینسۆن لە ناوەندی شیکارانی تاوان سەر بە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ چەک و مادەی سەرخۆشکەر بەشێکی بەرچاوی ئەم تاوانکارییە گەورەیەن کە لە هەندێ شوێنی باڵکانەوە دەگەنە سوید. هێرۆیین و کووکایین سەرەکیترین مادە سەرخۆشکەرەکانن بەڵام کاننابیسێکی زۆریش لە باکووری ئاڵبانی بەرهەمدەهێنرێ و تایبەتە بە فرۆش لە ئەورووپادا کە بەپێی مەزەندەی راولینسۆن بڕی ٩٠٠ تۆن لە ساڵدایە.

 دیارە قاچاغی کاڵای تریش کە وێناچێ تا ئەو رادەیە مەترسیدار بن لەمناوەدا دەوریان زۆرە.

تێرێس ماتسۆن لە دەزگای گومرکی سوید دەڵێ:
ـ خەڵک پێی وایە زۆر باشە کە لە پشوودا جانتای بەدەڵی چەنێل بکرێ بەڵام هێنانی کەرەسەی تری تەزویرکراو وەک لەیستۆکی ژاراوی، دەرمان و کالای ئەلەکترۆنیکی بەڕاستی جێی مەترسین. ئەم بوارە ئیدی زۆر جیددییە. دیارە خاڵی یاسایی لەمبارەوە هەن بەڵام بەر لە هەمووشت پێموایە کە تێگەیشتن لە جیددیبوونی ئەم هەڕەشە و مەترسییە، گرنگیی تایبەتی هەیە. نەک هەر لەلای ئێمەی کاربەدەستی خەبات دژی تاوانکاری، بەڵکوو لای خەڵکی تر و شارومەندانیش. چون هەتا بازاڕ بۆ کڕینی شتی وا هەبن ئەوا بەبەرهەمدێن و دێنە ناو وڵاتیشەوە.

ئەوەندەی چەکی نایاسایی دەگرێتەوە سەرۆکی پۆلیسی سەراسەریی تاوان هێنریک مالمکڤیست ئەمە دەسەلمێنێ کە چەندین تەقە لەوانەی ساڵی پار بۆ نموونە لە یۆتێبۆری کران بەو چەکانەوە کراون کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردەی ناو سوید بوون.

...

مالمکڤیست دەڵێ وا دەردەکەوێ کە لە سویددا چەکێکی زۆر ڕاگیرابن و تاوانکاران بەسانایی ئەو کاتەی بیانەوێ ئەو چەکانە لەو شوێنەی دایانناوە دەردێنن. چەک وەک نارکۆتیکا نییە، یا خود مادەیەک کە دەبێ حەتمەن بە تازەیی بەکاربهێنرێ. نا، دەکرێ چەند ساڵ لە گۆشەیەکدا راگیرێ و دواتر لە کاتی پێویستدا دەریبێنی و بەکاری بێنی. دواتریش بیخەیەوە شوێنی خۆی.

یەکێ لە خاڵە سەرەکییەکانی خەبات دژی تاوانکاریی ئاڵۆزی نێونەتەوەیی ئەوەیە کە هاوکاریی نێوان کاربەدەستان بەرفرەتر بکرێتەوە. ئەم هەرەوەزەی زستانی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن کاربەدەستانەوە دژی تۆڕی گەورەی تاوانکارانی کۆمۆنی سویدرتێلیێ هەڵکەوتوو لە باشووری ستۆکهۆڵم کرا، نموونەیەکی شازی ئەم هاوکارییەیە. مالمکڤیست، سەرۆکی پۆلیسی سەراسەریی تاوان سوید بە ئولگوو و وێنەیەکی باش بۆ ئەورووپا لە سەر ئەم هاوکارییەی کاربەدەستان دەزانێ.

ئێڤا فروێیەلین (Eva Fröjelin) بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای حوکوومەتیی دژی تاوانی ئابوورییە ـ بە سویدی Ekobrottsmyndigheten ـ باس لەوە دەکات کە ئەم دەزگایە هەرئێستا چ هاوکارییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپاییدا هەیە:

ـ بێجگە لە یوروپوول واتا دەزگای پۆلیسی یەکێتیی ئەورووپا، ڕێکخستنێکی دیکەش هەیە کە پارێزەری گشتیی یەکێتییەکەیە و ناوی یووروجاستە (Eurojust). ئێمە پارێزەرێکی گشتیمان هەیە کە لەوێ دانیشتووە و پێوەندیی نزیکی بە پارێزەگشتییەکانی وڵاتانی‌ دیکەوە هەیە. کاتێ ئێمە لە سویددا خەریکی لێکۆڵینەوە لە شتێکین ئەوە دەبێتە کەسەرەیەکی گەلێ بە‌هێز بۆمان، بێت و بۆ وەدەستهێنانی بەڵگەی جۆراوجۆر بۆ دان بە مەحکەمە پێویستیمان پێی هەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".