Biståndsminister Hillevi Engström. wêne: Henrik Montgomery/TT

سوید بەڵێنی داوە ٢٣٠ میلیۆن کڕۆن بۆ سوریا بەخشیش بکات

بەر لە کۆنفرانسێک بۆ کۆکردنەوەی پوڵ بۆ خەڵکی سوریا کە ئەمڕۆ لە کوەیت دەگیرێت سوید ڕایگەیاندووە کە ٢٣٠ میلیۆن کڕۆنی بۆ کۆمەکی دەستگرتن دابین کردووە. بە پێی نوسراوەیەک لە لایان وەزیری کۆمەکی دەستگرتنی سوید هیلێڤی ئێنگسترۆم و وەزیری دەرەوەی سوید کارڵ بیلدت، کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت بڵاوکرایەوە، ئەگەر پێویستیی زیاتر بێتە پێش سوید ئیمکانی هەیە زیاتر لە ٢٣٠ میلیۆن کڕۆن بۆ سوریا دابین بکات. 

هاوکات لەم نوسراوەیەدا ئێنگسترۆم و بیلدت - بە هۆی پێشگرتن لە هەوڵەکانی هاوکاریکردنی خەڵکی سوریا – ڕەخنە لە رژێمی بەشار ئەل ئەسحەد دەگرن. بە پێی نوسراوەکە دەڵێن هەوڵەکانی ڕێکخراوانی کۆمەکی دەستگرتن بە هۆی کارشکێنی و وەرنەگرتنی ڤیزا ناتوانن بە فریای خەڵکانی هەموو ناوچەکانی سوریا بگەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista