.

ئازمایشکردنی شانەکانی بەدەن دەتوانێت پێشگیری لە شێرپەنجە بکات

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە لایان لێکۆڵەرانی سالگرێنسکا ئاکادێمین و کاڕولینسکا ئینستیتوتێت ئەو ژنانەی کە بە هۆی گۆڕانی شانەی جنس دەرمانی پێویستیان پێدراوە لە دوای تەمەنی ٦٠ساڵەگی ١ تا ٣ جار زیاتر لە ژنانی دیکە لە ژێر مەترسی تووشبوونی شێرپەنجەدان. لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە هۆکاری تووشبونی شێرپەنجەی ژنانی سەرەوە ٦٠ ساڵ ئازمایش نەکردنی شانەکانی بەدەنە و بۆیە ئەگەر گرفتێک هەبێت یان شانەکانیان بگۆڕێن ئاگاداری نین. 

هەر بۆیە بیۆرن ستراندێر لە لایان سالگرێنسکا ئاکادێمین بە باشی دەزانێت ژنان تا کۆتایی ژیانیان ئیمکاناتیا پێبدرێت شانەکانیان ئازمایش بکەن. بە بێی دکتۆران ئازمائشکردنی شانەکان بۆ ژنان تا ٩٠ لە سەد پێشگیری لە تووشبوونی شێرپەنجەی جنسیی  دەکات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".