wêne: Robert Henriksson/TT.

یەکیەتی ئەوروپا تیشک دەخاتە سەر کڕینی بە کەمترین بەهای دەوڵەتیی

ئەمڕۆ پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە ئاراستەی ڕێنمایی بۆ کڕینی خزمەتگوزاری بە کەمترین بەها – واتە offentlig upphandling -  دەنگ لە سەر پێسنیارێک دەدات. ئەمەش بۆ شارەوانییەکانی سوید لە کاتی کرینی خزمەتگوزاری بە کەمترین بەها دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی کە بەشەکانی ژینگە و ڕیککەوتننامەی گشتی زەختیان بخرێتە سەر. بە پێی ئەم پێشنیارە لە داهاتودا لە کاتی کڕینی خزمەتگوزاری بە کەمترین بەها نرخی ئەم خزمەتگوزاریە لە لایان شارەوانیەکان پێویست نیە چیدی گرینگی پێ بدرێت. بەڵکوو لە داهاتو لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دەتوانرێت گرینگتر بێت. 

لە لایان وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا و زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمانی ئەم یەکیەتییە ئەم پێسنیارە پشتیوانیی لێ دەکرێت. بەڵام ڕێکخراوی خاوەنکارانی سوید ئالمێگا سەبارەت بەم پێسنیارە ڕەشبینە و لە سەر ئەو باوەڕەن کە بۆ شارەوانیەکانی سویدی دەبێتە هۆی خەرجی زیاتر. هاوکات ئەندامپەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و سەر بە حیزبت سۆسیالدێموکڕات یێنس نیلسۆن پێشوازی لەم پێسنیارە دەکات.

نیلسۆن دەڵی پێش هەموو شتێک دەستەڵاتی زیاتر بەو کەسانە دەدرێت کە لە لایان شارەوانیەکان بەرپرسایەتی کڕینی خزمەتگوزاری بە کامترین بەها دەکەن. لە داهاتو بە پێی ئەم پێشنیارە بەتایبەتی سەبارەت بە پرسەکانی کۆمەڵایەتی دەتوانن داوای زیاتریان هەبێت، ، وەکوو بەشی ژینگە، لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتننامەی گشتی و مافی کرێکاران. ئەوەش پێشکەوتنێکی گەورەیە و زۆری پێ خۆشحاڵم. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".