wêne: : Henrik Montgomery/TT.

پشووەرگرتنی ئەندامانی پەڕلەمان ڕەخنەی لێدەگیرێت

سیاسەتوانانی ناوداری سوید لە نوسراوەیەکدا لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت ڕەخنە لە ئیمکاناتی پشووەرگرتنی ئەدامانی پەڕلەمان دەگرن. بەرپرسی لێژنەی یاسای بنەڕەتی پەڕلەمان و سەر بە پارتی ژینگە پێتەر ئێریکسۆن دەڵێ سەیرە کە ئەندامانی پەڕلەمان بۆ خۆیان دەتوانن بڕیار لە سەر مافی پشووەرگرتن بدەن و هاوکات موچەیان بەردەوام پێبدرێت. ئەندامپەڕلەمان و سەر بە حیزبی سۆسیالدێموکڕات میکاێل دامبێری دەڵێ ئەم خاڵە ئاڵۆزی دروست دەکات و پێیوایە باشترە ئەگەرئەندامانی پەڕلەمان یان وەزیفەی خۆیان بە جێ بگەیێنن یان لە وەزیفەکانیان مەرەخەستی وەربگرن

یەکێک لەو حیزبانەی ئیمکانات بە نوێنەرەکانیان لە پەڕلەمان دەدەن پشوو بە موچەوە وەربگرن حیزبی سەنتەرە. بەرپرسی دەستەی نوێنەرانی حیزبی سەنتەر لە پەڕلەمان ئاندێش یونسۆن دەڵێ لە ڕێنوێنیەکانیاندا سەبارەت بە پشووەرگرتن هیچ شتێک لە سەر بەردەوام وەرگرتنی موچە نەنووسراوە. بەڵکوو تەنها نوسراوە کە لە کاتی پێویستدا دەتوانن پشوویێک وەربگرن

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".