ئالارمی دڵنییایی تەنها پارێزی ساختەیە

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ لە کەناڵی ئێس ڤێ تێ ئالارمی دڵنییایی بۆ پیران و نەخۆشان خراپتر بووە. بە پێی لێکۆڵینەوەی بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ بەشێکی کەم لە شارەوانیەکان ئالارمەکانی دڵنییایی کۆنتڕۆڵ دەکەن. ئەم لێکۆڵینەوەیە نیشاندەدات کە ١٦٠ شارەوانی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ىەوە ئالارمی دڵنییاییان خراپتر بووە و هاوکات کە چەندین کەس زیانیان پێگەیشتووە یان مردوون. 

بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگ هەروەها ڕادەگەیێنێت کە هۆکارەکە گۆڕینی تەلەفۆنی ئانالۆگ بۆ تەلەفۆنی دیجیتاڵە. بەڵام ئالارمەکان بەردەوام ئانالۆگن و لەگەل تەلەفۆنی دئجیتاڵ کار ناکەن. ئالارمی دڵنییایی بە دەستی نەخۆشان یان پیرانوەیە و لە کاتی پێویست لە ڕێگای دوگمەیەک ئاگاداری بۆ سەنتەری فریاکەوتنی شارەوانییەکان دەنێرن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".