wêne: Anders Wiklund/TT

پەنابەرانی سوریا لە ڕێگای ئەمریکاوە دێن بۆ سوید

ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەمڕۆ ڕادەگەیێنێت کە پەنابەرانی سوریا لە ڕیگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ سوید دێن. ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە ناتوانن لە سنورەکانی ئەوروپا دەربازبن. بە پێی زانیارییەکانی دەزگای کۆچ و پۆلیسی سنووری سوید لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەشێک لە پەنابەرانی سویریا لەم ڕێگایەوە دێن. 

بەرپرسی بەشی میدیا لە دەزگای کۆچ سۆفیا ئۆڤال دەڵێ ئێستا زیاتر لە ٧٠ کەیسی پەنابەریمان لە بەر دەستە کە بە ڤیزای ئەمریکی بە فرۆکە بۆ سوید هاتوون. ئەوانەش یان لە ڕێگای بەرەو ئەمریکا لە سوید دادەبەزن یان خۆیان دەگەیننە ئەمریکا و لەوێوە بۆ سوید دێن.

بە هۆی نەبوونی ڕێگای یاسایی لە سوریاوە بۆ ئەوروپا بەشێکی زۆر لە پەنابەران ڕوو لە ڕێگای قاچاخ دەکەن و تووشی هەڵومەرجی ناخۆش دەبن. سەرەڕای ئەوەی کە یەکیەتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە تورکیا کردووە سنوورەکانی بۆ پەنابەرانی سوریا بکاتەوە و لەو ڕێگایەوە بتووانن بۆ ئوروپا بێن، تورکیا هیچ کارئاسانی نەکردووە.

ئەو ولاتانەی قەراردادی شێنگێنیان ئیمزا کردووە و بۆ ماوەیەکی زۆرە بڕیاریان داوە ڤیزا بە هاووڵایانی سوریا نەدەن  هۆکارێکی دیکەیە بۆ ناچارکردنی پەنابەرانی سوریا، کە لە ڕێگای قاچاخەوە بۆ ئەوروپا دێن. هاوکات ئەو کەسانەی کە لە ئەمریکاوە دێنە ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی بەشێکن لە هاوکاریی شێنگێن ڤیزایان پێویست نیە.

بەرپرسی پۆلیسی سنووری سوید لە ئاڕلاندا - پێتەر ماتسۆن دەڵێ هاتن بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەشێکن لە هاوکاریی شێنگێن لە ئەمریکاوە ڤیزای پێویست نیە و لە ئەمریکا کۆنتڕۆڵ ناکرێن.

بۆیە هاتنی پەنابەرانی سوریا لە ڕێگای ئەمریکاوە یاساییە و لە لایان باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لبنان ڤیزایان پێدەدرێت.

هەروەها ماتسۆن بە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر دەڵێ بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی سوریا کە دێن بۆ سوید بە فڕۆکە لە تورکیاوە دێن و زۆربەیان پاسپۆرتی سویدییان کڕیوە یان ڤیزای ساختەیان پێیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".