بورسی ستۆکهۆڵم ڕێکۆردی نوێی تۆمارکرد

لە پاش قەیرانە ئابوریەکەی ساڵی ٢٠٠٨ بۆرسی ستۆکهۆڵم نەیتوانیەوە بەم ئاستە بگات. دەوێنی بۆرسی ستۆکهۆڵم ڕێکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و ئەوە یەکەم جارە لە پاش قەیرانە ئابوریەکە ئەو ئاستە بەرزە و ئەو نرخە بەرزەی لەسەر دابنرێت.

بورسی ستۆکهۆڵم دوێنی لە بازڕەکاندا توانی ئەو ڕێکۆردەی ساڵی ٢٠٠٧  بشکێنێت کە ئەوە بە ڕێکۆردێکی بێوێنە لە ماوی شەش ساڵی ڕابووردودا دادەنرێت.  بەرزترین نرخ کە لەسەر بۆرسۆسی ستۆکهۆڵم ساڵی ٢٠٠٧ دانرا ٢،٤٢٧ بوو.

 لە پاش قەیرانە ئابووریەکەی ساڵی ٢٠٠٨ کە هاتە ئاراوە  بورسی ستۆکهۆڵم نەیتوانیەوە بگەڕیتەوە ئەو ئاستە، بەڵام لە ماوەی ساڵی ڕابووردوو دا بەردەوام لە هەستانەوەدا بووە کە رێژەی هەڵکشانەکەی بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٨ لە %٢٣ بەرزبووەتەوە. لەو ڕێگەیەوە دوێنی بورسی ستۆکهۆڵم لە کاتی داخستنی بورسی ئۆمکێس ئیندێکسدا بەڕیژەی لە %١،٣ بەرزترببێتەوە و لە ٤٣٠،٦ دا بازار دابخرێت. هەتاوەکو ئێستا ئەوە بەرزترین نرخە کە لەسەر بورسی سۆکهۆڵم دانراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista