Polisens utredare Björn Sellström. - wêne: TT

دوو سویدی بە هۆی تاوانکاری پۆرنۆگرافی منداڵان گومانیان لە سەرە

نیزیکەی ١٥ منداڵ لە وڵاتی فیلیپین دووچاری دەستردرێژی بوونە - کە ڕاستەوخۆ لە سەر ئینتەرنێت پەخشبۆتەوە – واتە تاوانی "پۆرنۆگرافی منداڵان". بە پێی زانیارییەکانی هاوکاریی نێونەتەوەیی پۆلیس بەشێک لە گومانلێکراوان لە وڵاتانی سوید، نێرویژ و دانماڕک دەژین. 

بەرپرسی بەشی تاوانکاری پۆرنۆگرافی منداڵان لە لایان پۆلیسی تاوانی سەراسەریی – بیۆرن سێلسترۆم بە کەناڵی ئێس ڤێ تێ دەڵێ لە سوید دوو پیاو بە هۆی بەشداربوونیان لە تاوانی پۆرنۆگرافی منداڵان گومانیان لە سەرە. چەندین منداڵباز لە بریتانیا پوڵیان داوە تا لە ڕێگای ئینتەرنێت ڕاستەوخۆ چاو لە منداڵان بکەن کاتێک کە دووچاری دەستدرێژی دەبن. کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند کە پۆلیسی بریتانیا ١٧ کەسی دەستگیر کردووە.

جگە لە پۆلیسی بریتانیا هاوکات پۆلیسی ئەوستڕاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لێکۆڵینەوەیان لە سەر ئەم تاوانکاریە کردووە. تاکوو ئێستا ٧٣٣ کەس بە هۆی منداڵبازی و پۆرنۆگرافی منداڵان گومانیان لە سەرە و ١٣٩ لەوانە خەڵکی بریتانیان. تاکوو ئێستا ٢٩ کەس لە ئەوروپا، ئەمریکای باکوور و ئاسیا دەستگیر کراون. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".