Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Torborg Chetkovich, vd Swedavia airports. wêne: Anders Prammefors/Sveriges Radio.

فڕۆکەخانەی ئاڕلاندا گەورەتر دەبێت

بە پێی زانیارییەکانی کۆشیرکەتی سڤێدئەیڤیا، کە چاودێری ئاڕلاندا دەکات، لە چەند ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی ئاڕلاندا گەورەتر دەبێت و چەندین بەشی پێوە زیاد دەکرێت. لە کۆدا ١٣ میلیارد کڕۆن بۆ ئەم پڕۆژەیە دەبین کراوە. ئەمەش بە هۆی زیادبوونی هاتوچۆ لە ئاڕلاندا، کە هەروا بەردەوامە. بە پێی قسەکانی بەڕێوەبەری کۆشیرکەتی سڤێدئەیڤیا توربۆری چێتکۆڤیچ ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی مێژوییە. چێتکۆڤیچ دەڵێ پێویستیی سوید بە هاتوچۆی نێونەتەوەی بەردەوام زیاد دەبێت و ئێمەش لە ڕێگای ئەم ڕۆژەیە هەوڵ دەدەین ئاسانکاری بکەین. ئێشتا ئاڕلاندا نێزیکەی ١٦ هەزار کارمەندی هەیە و لە دوای ئەم پڕۆژەیە چاوەڕوانی دەکرێت بگاتە نێزیکەی ٥٠ هەزار کارمەند. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".