Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بەهەزاران فەرمانبەر لەسەر کاری نوێ دامەزراون

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 17 januari 2014 kl 14.29
Foto: Janerik Henriksson/TT.

ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشترکارەکانیان لێسەندرابووەوە بەهەزاران لەو فەرمانبەرانە  لە ساڵی ٢٠١٣ دا خراونەتە سەرکاری نوێ کە ئەوەش لە ڕێگەی  ڕێکخراو ئەنجومەنی دڵینیاییەوە (Trygghetsrådet) و ڕێکخراوی پاشینەی دڵنیایی

(Trygghetsfonden) ئەنجامدراوە.

  ساڵی ڕابووردوو بە ساڵێکی ڕێکۆردی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ناو دەبرێت.

 لە % ٨٨ نزیکەی ئەو ١٥٠٠٠ فەرمانبەری کە کاریان لێسەنداربووەوە لەلایەن ڕێکخراوی ئەنجومەنی دڵینیاییەوە

(Trygghetsrådet) هاوکاری کار بوون و لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە سەرکاری نوێ دامەزران یان کۆمپانیای خۆیانیان دامەزراند. ئەوەش یەکەم جارە کە دەرئەنجامێکی لەو شێوەی تایبەت بە بێکاران ڕووبدات.

لە ئەو  ٢٤٠٠٠ فەرمانبەرەی کە لەیەن ڕێکخراوی پاشینەی دڵنیایی  (Trygghetsfonden) ییەوە هاوکاری کرابوون لە %٧٩ لەسەر کاری نوێ دامەزاون . ئەوش لەماوەی پێنج ساڵی ڕبووردوو دا یەکەمجارە کە لە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوە بتواندرێت ئەوەندە فەرمانبەر دابمەزرێندرێت. ئەو دوو ڕیکخراو واتە ڕێکخراو ئەنجومەنی دڵینیاییەوە (Trygghetsrådet) و ڕێکخراوی پاشینەی دڵنیایی  (Trygghetsfonden) کە دوو دامەزراوەی تایبەتن و ناحوکمین و هاوکاری ئەو فەرمانبەرانەی کە لەسەر کار دەردەکرێن یان ئەوانەی مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەسەر کار دووربخرێننەوە.

بەڵام جیاوازی زۆر لە شێوازی دامەزراندن لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا پەتایبەت لە کەرتە حەکمیەکاندا بەدیی دەکرێت. بۆ نمونە ڕێژەی ئافرەتان کە لە فەرمانگەکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی دادەمەزرێن بەراورد بە پیاوان زیاترە و ئەو جیاوازیە  %١٣ ییە. لە ساڵی ٢٠١٣ دا کەمتر لەوەی کە ڕێکخراوەکان چاوەڕێیان لێدەکرد فەرمانبەر لەسەر کار لابراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".