Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Arkivfoto: Shaho Aulla/SR

کۆمۆنەکانی سوید دەبێ پەنابەری زیاتر وەربگرن

حکوومەت گوشار دەخاتە سەر کۆمۆنەکان تا پەناخوبەری زیاتر وەربگرن. بۆ ئەوەش دوو کەسی وەک بەرپرسی هاوئاهەنگکردنی ئەم کارە دەستنیشان کردووە: گوننار هێدبەریی مۆدێرات و لارش شەرنکڤیستی سوسیالدیموکرات.

 ئەم دوو کەسە لە بەهاری داهاتووەوە دەست دەکەن بە گەشتی کاریی خۆیان لە سەراسەری وڵاتدا و سەردانی کۆمۆنەکان دەکەن و گوشار دەخەنە سەریان کە دەبێ پەنابەری زیاتر وەربگرن. لەمناوەشدا زۆرتر تەرکیز بکەنە سەر ئەو کۆمۆنانەی بازاڕی کاری باشتریان هەیە بەڵام کەمتر پەنابەریان وەرگرتووە.

دانرانی سیستێمی دەوڵەتیی قەرەبووکردنەوەش هەر بۆ ئەمە هاتۆتە ئاراوە تا هەر کۆمۆنەی بەرپرسییەکی زیاتری لەم پێناوەدا وەرگرت، ئەوا پارەیەکی زیاتریشی بدرێتێ.

جێی باسە کە هەر ئێستا نزیکەی دە هەزار کەس لەوانەی ئیزنی مانەوەیان لە سوید وەرگرتووە لە هیچ کۆمۆنێکدا جێیان بۆ نەکراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".