Foto: Petros Giannakouris / TT

دەزگای هاتوچۆ دەیەوێ بەر بە خۆکوژییەکان لە سەر هێڵی ئاسن بگرێ

لەم ساڵانەی دواییدا لە سوید ڕێژەی خۆکوژی لەسەر هێڵی قیتار زیادی کردووە و ئێستا ساڵانە خۆ لە سەد دانە دەدات. هەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم ڕێژە زۆرە، دەزگای حوکوومەتیی هاتوچۆی سوید (Trafikverket) تا دوازدە ساڵ، هەر ساڵە و یەک و نیو میلیۆن کرۆنی تەرخان کردووە و هیوادارە تا ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی خۆکوژییەکان بگەیێنتە نیوەی ئێستا، واتا ٥٠ دانە.

دەزگای هاتوچۆ لەمناوەدا بۆ نموونە بە گەلێ شێوازی دوورکردنەوەی خەڵک لە هێڵەکاندا دەچێتەوە و بەر لە هەموومان دانانی پەرژین، کامێرای هەستیار بە جووڵە و تەکنیکی تر کە کەشفی خەڵک لە سەر هێڵی قیتار دەکا یا ئەوەی ڕێی چوونە سەر هێلەکەیان بەجۆرێک لێ زەحمەت بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".