Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Beatrice Ask / wêne: Scanpix

ژنمێریی بەتۆبزی لە سوید بە تاوان دادەنرێ

حوکوومەتی سوید بۆ بەرگرتن بە زەواجی بەتۆبزی و ژنمێریی منداڵان بەمزووانە پێشنیارەیاسایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی یاسادانانی وڵات دەکات کە تێیدا ئەم جۆرە زەماوەندە بە تاوان لەقەڵەم دەدرێ. بیاتریس ئاسک وەزیری دادی سوید دەڵێ ئەمە شێوەیەکی باشە کە هەم دەتوانێ بەر بە وەها زەواجێک بگرێ، هەم ئەو کەسانەی دەیانەوێ بەزۆر منداڵان و مێرمنداڵان لەم جۆرە ژنمێرییەوە بگلێنن بێنێتە بەر دەم دادگا.

لە حاڵی حازردا مەجبوورکردنی کەسێک بە ژنمێریی بەتۆبزی وەک گوشاری نایاسایی لەقەڵەم دەدرێ و سزای هەیە کەچی بەم خاڵەیاساییە نوێیەی پێشنیارکراوە ئەوا حوکمی دوو تا چوار ساڵ زیندانی بەدوادا دێ، تەنانەت بێت و ئەم زەواجە بۆ فێڵ لە یاساکردن لە دەرەوەی سویدیش ئەنجام بدرێ. تەنانەت ئامادەکاریش بۆ وەها زەواجێک سزای یاسایی بەدوادە دەبێ.

ئاسک هیوای ئەوە دەخوازێ کە بە هاوکاریی ئەنجومەنی یاسادانان و پەرلەمان بتوانێ ئەم یاسایە تا هاوینی داهاتوو بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو دەڵێ لە سویددا هەموو کەس لەوەدا هاوبڕوان کە مرۆڤ دەبێ لەگەڵ ئەو کەسەدا بژی کە خۆی حەزی لێیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".