Foto: Leif R Jansson/Scanpix

یەکێتیی سەراسەریی کرێکاران و سوودی بواری خۆشگوزەرانی

نزیکەی دوو ساڵە یەکێتیی سەراسەریی کرێکاران (LO) ئەم پرسەی بەرزکردۆتەوە کە دەبێ ڕێژەی سوودوەرگرتن لە بواری خۆشگوزەرانیدا تا رادەیەکی بەرچاو کەمبێتەوە. ئێستا ئەم یەکێتییە ئاراستەی قسەکانی دەگۆڕێ و دەڵێ ئامادەیە لەمبارەوە ڕێککەوتنێک لەگەڵ خاوەنکاراندا بکات.

یەکێتیی سەراسەریی کرێکاران دەیەوێ مودێلێکی سویدی لەبواری خۆشگوزەرانیدا بدۆزێتەوە کە تێیدا بە ئاشکرایی و بۆ زانیاریی گشتی باس لە ئاست و مەرجەکانی پێشکەشکرانی ئەم جۆرە خۆشگوزەرانییە بکرێ.

پرسی هەرەگرنگ لێرەدا بۆ یەکێتیی کرێکارانی سوید ئەوەیە کە یەکێتییەکە دەیەوێ کۆمۆن و پارێزگاکانی وڵات دەسەڵات و نفووزێکی زیاتریان هەبێ و بڕیار لەوە ئەوە بدەن کە کام شیرکەت ڕێگەی بدرێ خاڵە ریفاهییەکە پێشکەش بکات.

توبییاس باودین سەرۆکی ئەم یەکێتییە بە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتری گوتووە کە ئیمکانی زۆر باش بۆ پێکهاتن لەسەر مۆدێلێکی نوێی سویدی لە خۆشگوزەرانیدا هەیە و ئەگەریش سەرنەکەوین ئەوا دەبێ ئەندامانی هێزی یاسادانان واتا پەرلەمان بکەونە ناو کێشەکەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista