Foto: Erik G Svensson/TT

سەرەی دەرمانی شێرپەنجە لە پارێزگاکانی وڵاتدا زۆر جیاوازە

پارێزگاکان ناتوانن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ماوەی چاوەڕێبوون بۆ دەرمانی شێرپەنجە بە شێوەیەکی یەکسان ڕێکبخەن، بەتایبەت لە ڤەرملەند.

لە گوێن ڕاپۆرتێکی تلەڤزیۆنی سوید ماوەی چاوەڕوانی بۆ هەموو جۆرە شێرپەنجەیەک تا ئەو کاتەی لیکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ زیاتر لە مانگێکە و دواتر دەبێ ڕەوتی دەرمان دەستپێبکات. بۆ هەندێ جۆری شێرپەنجەش ئەم ماوەیە نزیکەی دوو مانگە. دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگا (Socialstyrelsen) ئەم جیاوازییە زۆرە قەبووڵ ناکا. ڕۆگر هێنریکسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی پزیشکانی نەخۆشییە تۆمۆرییەکان دەڵێ ئەم ماوە زۆرە بۆ چارەسەری وا دەکا کە کەسانی نەخۆش لەم ماوەیەدا گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".