Foto: Anders Wiklund & Christine Olsson/Scanpix

خولاندنەوەی باج خەسارێکی گەورەیە بۆ داهاتی باجی سوید

خولاندنەوەی سوود یا خود نەخشەدانان بۆ چۆنەتیی دانی باج بە یارمەتیی قەرز لە دەرەوە، خەسارێکی زۆر لە کۆمەڵگای سوید دەدات. هەموو ساڵێ دەوڵەت چوار تا پێنج میلیارد کرۆن لەو باجەی دەبوا وەریگرتبایە ناگاتە دەستی. ئەمە لە ڕاپۆرتێکدا دەردەکەوێ کە دەزگای باجی سوید پێشکەشی پەرلەمانی کرد.

دەزگای باج لەم راپۆرتەدا دەنووسی کە سکتروتووری وا هەن کە لە گوێن ئەم دەزگایە پلان بۆ چۆنەتیی دانی باجی تەواو دادەنێن بۆ وێنە شیرکەتە سویدییەکانی هۆڵدینگ کە وەک سەرچاوەی پارە بەقەرزوەرگرتن بەکاردەهێنرێن.

جێی باسە کە دەوڵەتی سوید لە ساڵی ٢٠١٢دا سەرجەم ٩٠ میلیارد کرۆنی لە باجی شیرکەتان کەوتە دەست.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".