Foto: Fredrik Sandberg/Scanpix

پزیشکە ئازادکراوەکەی منداڵان داوای قەرەبوو دەکات

ئەو پزیشکەی نەخۆشخانەی ئاسترید لینگرێن کە لە بەر گومانی کوشتنی بێئەنقەست دادگایی کرا بەڵام بەبێتاوان ناسرا و ئازادبوو ئێستا داوای قەرەبوویەکی بە بڕی دوو میلیۆن و ٥٤١ هەزار کرۆن لە دەوڵەتی سوید کردووە. ئەمەیان تلەڤزیۆنی سوید لە سەر بنەمای ئەو داخوازنامەیەی دراوەتە دیواخانەی وەزارەتی داد، باسی لێوەکرد.

ئەم پارەیە لە گوێن داواکارییەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم ماوەیەیە کە دوکتۆرەکە گیرابوو، هەروەها بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی کە دوکتۆرەکە بە شێوەیەکی گەلێ بەربڵاو کەوتبووە ناو میدیاکانەوە و ئەمە تووشی نارەحەتی و ئازارێکی زۆری کردووە.

وەبیردێنمەوە کە ئەم دوکتۆرە تاوانی ئەوەی درابووە پاڵ کە لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠٨دا لە نەخۆشخانە منداڵێکی ساوای زۆر نەخۆشی کوشتووە چون ڕێژەیەکی زۆری مادەی خەوهێنەر لە لەشیدا دۆزرابۆوە.

ئەو لە فێبرواریی ساڵی ٢٠١٠دا بە گومانی کوشتنی بێئەنقەست شکایەتی مەحکەمەی لێکرا و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١١دا بەبێتاوان ناسرا و ئازاد کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".