Foto: Uppsala Universitet/Scanpix

سەرکەوتنێکی پزیشکیی سویدییەکان لەسەر نەخۆشیی فەرامۆشی

توێژەرانی سویدی توانیویانە بیسەلمێنن کە ئەو ئاڵوگۆڕانەی مرۆڤ تووشی نەخۆشیی ئەلزایمر یا فەرامۆشی دەکات نزیکەی دە ساڵ پێشتر لە خۆدەرخستنی نەخۆشییەکە دەستپێدەکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە کلینیکی مێشک لە نەخۆشخانەی زانکۆی مالموێ کراوە و دەگوترێ کە بتوانێ لە تاقیکردنەوەی دەرمانەکانی ئەم نەخۆشییەدا دەورێکی زۆری هەبێ.

هەموو ساڵێ نزیکەی ٢٤ هەزار کەس لە سوید تووشی نەخۆشیی ئەلزامیر دەبن بەڵام ڕەنگە تەنیا نیوەیان نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیان لێدەرکەوێ. هەر ئێستا ژماری تووشبووان بە جۆرەکانی نەخۆشیی فەرامۆشی لە سوید ١٦٠ هەزار کەس دەخەمڵێنرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".