Foto: Glenn Möllergren/Sveriges Radio

" خەرجی خزمەتەکۆمەڵایەتییەکانی سوڵکەرانی بیانی لە سوید ناکێشین"

دوو کەس لە سیاسەتوانانی پارتی لیبرالی گەل لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر بڵاویان کردۆتەوە باسیان لە دیاردەی بەرچاوی سواڵکەری لە سویددا کردووە و گوتوویانە هەرگیز تا ئەو ڕادەیە لە ستۆکهۆڵم بەم بەرفرەوانییەی ئێستای نەبووە. لۆتتا ئێدهۆڵم سەرۆکگرووپی نوێنەرانی ئەم حیزبە لە شارەوانیی ستۆکهۆڵم و ئێریک شێللر پاڵێوراوی ئەندامەتیی پەرلەمانی ئەورووپای لیبرالەکان دەنووسن ئێمە نامانەوێ سواڵکەری بە یاسا قەدەغە بکرێ یان مافی هاووڵاتیانی یەکێتیی ئەرووپا بۆ هاتوچۆ لە ناو یەکێتییەکەدا نەمێنێ بەڵام داوایان بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک رۆمانی کە نۆ لە دەیان ڕۆمەنی یا خود قەرەجی ڕۆمانین کردووە کە دەبێ خەرجی خزمەتەکۆمەڵایەتییەکانی هاووڵاتیانیان لە سوید بکێشن. ئەویش یا لە ڕێی پاراستنی کۆمەڵایەتییان لە زێدی خۆیاندا یان ئەوەی چاوەڕێ بن فاکتۆرەی خەرجی کۆمەڵایەتیی سواڵکەرەکانیان لە سوید بۆ بەڕێبکرێ. هەروەک چۆن بەرپرسانی پارێزگاکانی سوید دەبێ خۆیان خەرجی نەخۆشێکی هاووڵاتیی سویدی لە ئەڵمان بکێشن، نەک حوکوومەتی ئەڵمان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".