Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بەساڵداچووان لەبەر فەرامۆشی تووشی شەڕ و لێدان دەبن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 januari 2014 kl 12.38
wêne: Hasse Holmberg, Scanpix

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت ئەوەی پیرەکان، لە دراوسێ بەساڵاچووەکانی خۆیان لە ناوەندی ساڵمەزناندا  دەدەن زۆر ئاساییە. ئەمەش لە گوێن توێژینەویەک کە ئەم ڕۆژنامەیە لە ٢٣ نموونە سكاڵای ساڵی ڕابردووی کۆڵیوەتەوە و نیوەیان لە ناوەندی فەرامۆشکاراندا بوون. چەند ئەو لێدانانەش یەکجار جیددی بوون.

لە گوێن ئەم لێکۆڵینەوەیە هۆیەکی ئاسایی ئەم توندوتیژییە ئەوە بووە کە پیرەکان چوونەتە ژووری بەهەڵەی کەسانی ترەوە و لەو کەسەی لەوێ بووە تووڕەبوون و لێیان داون. ئەمەش بە بۆچوونی ئەو کارمەند و پەرەستارانەی لەم شوێنانەدا کاردەکەن و خاوەنئەزموون ئەگەر هاتبا و کەسەکان پیر و فەرامۆشکار نەبان، نەدەقەومان.

جێی باسە کە بەپێی پەرەگرافێکی یاسایی، کارمەندانی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان وەک ئەرک لە سەریانە کە هەموو جۆرە لێدان و بەدڕەفتارییەک، هەروەها ئەو مەترسییانەی ڕەنگە خۆدەرخەن، بە بەرپرسان ڕابگەیێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".