Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سوودوەرگرتنی خراپی جینسی لە کچانی مێرمنداڵ لەڕێی ئینترنێتەوە یەکجار زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 januari 2014 kl 13.06
Foto TT

بە گوێرەی هەواڵێک کە هەواڵدەریی سوید ـ تێ‌تێ ـ بڵاوی کردۆتەوە ڕێژەی ئەو سكاڵایانەی لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا لە سەر سوودوەرگرتنی خراپی جینسی لە منداڵان و وێنەگرتنی ڕووت لێیان لەلای پۆلیس تۆمارکراون بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەمڕۆ پیاوێکی ٣١ ساڵە لە مالموێ بە گومانی سوودوەرگرتنی خراپی جینسی لە یازدە کچی مێرمنداڵی نێوان دە و ١٦ ساڵدا مەحکەمەکرا.

ئەم کەسە لە یانیڤەریی ساڵی ٢٠١٢دا بە سکایپ پێوەندیی بە گەلێ کچەوە کرد، ئەویش تەنیا دوو هەفتە دوای ئەوەی لەبەر دەستدرێژی بۆسەر منداڵان لە زیندان هاتبووە دەرێ.

دادستێن ئولریکا رۆگلاند کە بەشێکی ئەم پێشلێکۆڵینەوانەی پەروەندەکەی تەواوکردووە دەڵێ ئەم تاوانەی کراوە زۆر جیددییە و من بە سوودوەگرتنی خراپی جینسی لە منداڵان و هەوڵ بۆ لەشپێدەرخستنیان ناودێر دەکەم.

ئولریکا رۆگلاند درێژەدەدا و دەڵێ ڕێک ئەوەی ئەم کەسانە خۆیان بەدرۆ وەک کوڕێکی گەنج دەناسێنن و پێوەندی بە کچانی مێرمنداڵەوە دەکەن و جێی ترسیان بۆ ناهێڵنەوە بەڵکوو قسەی سەرنجڕاکێشی سێکسیان بۆ دەکەن. من پێموایە ئەم تاوانانە یەکجار گەورە و جیددین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".