Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکحزبەکانی سوید لە موناقەشە گوێ بە یەکیەتی ئەوروپا نادەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 januari 2014 kl 16.47
"گرینگی بە هەڵبژاردنەکان بۆ پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا نادەن"
(4:53 min)
wêne: Anders Wiklund/TT

ساڵی ٢٠١٤ بە "ساڵی گەورەی هەڵبژاردن" ناودەبردرێ. ئەوش بە هۆی ئەوەی کە دوو هەڵبژاردن دەگیرێت – بۆ پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و هەڵبژاردنی نەتەوەیی سوید. سەرۆکحزبەکانی سویدی لە مێزگردەکانی بەرلە هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی ئەوروپا زۆر لە قسەکانیاندا گرینگی بە پرسەکانی پەیوەندیدار بە یەکیەتی ئەوروپا نادەن و ئەوەش بە پێی قسەکانی کارناسی سیاسی لە لایان زانکۆی ئومێۆ ماگنوس بلومگرێن سەرنجڕاکێشە. 

بلومبێری دەڵێ دروستە کە باسکردن لە سەر یەکیەتی ئەوروپا لە کاتی موناقەشەکانی سەرۆکحزبەکان گرینگی پێ نادرێت. لە ڕووانگەیەکی دێموکڕاسیەوە ئەمە جێگای پرسیارە و بەتایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنی مانگی پێنج بۆ پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا گرفتێکە.

لە یەکیەمین موناقەشەی سەرۆکحزبەکان لە پەڕلەمانی سوید کە زیاتر لە ٤ سعاتی خایەند هەڵبژاردنی پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا کە لە مانگی مەی دەگیرێت تەنها دوو جار ئاماژەی پێ کرا. جارێکیان لە لایان یەکێک لە دوو سەرۆکانی پارتی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتی ژینگە و جارێکیان لە لایان نوێنەری پارتی دێموکڕاتەکانی سوید بیۆرن سۆدەر کە باسی حزبی لیبەڕالی گەل و ئەوروپای فیدڕاڵ کرد. بە پێی قسەکانی ماگنوس بلومبێری چاوەڕوانی ئەم سیناریۆیە دەکرا.

بلومبێری دەڵێ ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا تەنها خۆگەرمکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی، پارێزگاکان و پەڕلەمانی سویدە کە پایزی ئەمساڵ مانگی سێپتێمبەر دەگیرێت. بلومبێری هەروەها دەڵێ ڕوونە کە سیاسەتی یەکیەتی ئەوروپا لەناو سیاسەت و موناقەشە سیاسی سوید جێگای نییە.

بە پیی قسەکانی ئەندامپەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و سەر بە حزبی سۆسیالدێموکڕات یۆران فێرم، کە لە ساڵی ١٩٩٩وە لە پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا جێگای گرتووە، سەرۆکحزبەکان گرینگی بە سیاسەتی یەکیەتی ئوروپا نادەن چوونکە پێیان وانیە کە نومرەی سیاسی پێوە وەربگرن.

فێرم دەڵێ ئەمە گرفتێکە بە هۆی ئەوەی کە بۆ دەنگدەران ئەوە دەگەیەنێت کە یەکیەتی ئەوروپا گرینگ نییە. ئەوەش لە کاتێکدا کە زۆر بڕیاری گرینگ کە کاریگەریان لە سەر سیاسەت و کۆمەڵگای سوید هەیە لە پەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا دەدرێن. ئەمەش دەبێتە هۆی کەموکۆڕی دێموکڕاسی و لە ئاکامدا جیاوازی دێموکڕاسی لە کۆمەڵگا دروست دەبێت.

ئەندامپەڕلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و سەر بە حزبی مودێڕات کریستۆفێر فیێلنێر لەگەڵ یۆران فێرم لەم بارەوە هاوفکرە.

فیێلنێر دەڵێ نابێ لەو باسانەی کە پەیوەندیان بە یەکیەتی ئەوروپاوە هەیە بترسێین. ئەگەر من ڕاینفێلدت بایەم دەبگوت ئەێمە وەکوو حزبی مودێڕات ئاگامان لە پوڵی باجە و خەڵکم هان دەدا دەنگ بە عزبەکەمان بدەن. ءەو سیاسەتەی کە ئێمە لە سوید بەڕێوەیدەبەین هەر ئەو سیاسەتە لە ئاستی یەکیەتی ئەوروپا بەڕێوەدەبەین.

هاوکات ماگنوس بلومبێری لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ناتوانین خۆشبین بین. چوونکە لێکۆڵینەوەکان نیشانیانداوە کە ئەو کاتانەی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکیەتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنی نەتەوەیی نزیک بووە باسەکان زیاتر لە سەر سیاسەتی نەتەوەیی سوید دەبن. بلومبێری سەبارەت بەمە دەڵی ئێستا دوو سیستیمی جیاوازی سیاسیمان هەیە. سیستەمێکی یەکیەتی ئەوروپا کە سربەخۆیە و سیستەمێکی نەتەوەیی. بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە سیاسەت و سیستەمی ناتەوەیی تا ڕاددەیەکی زۆر لە ژێڕ کاریگەری سیاسەتی یەکیەتی ئەوروپادایە و نابێ لەبیرمان بچێت کە کارتێکردنەوەی سیاسەتی یەکیەتی ئەوروپا لە سویدیش دەبینرێتەوە.

هەروەها بلومبێری دەڵی بە پێچەوانەی ئێستا سیاسەتی یەکیەتی ئەوروپا و سوید دەبێ بەیەکەوە گرێدرابن. لێرەدا حزبەکانی سوید دەبێ سیاسەتی هەردوو ئاست لەیەک نزیک بکەنەوە. بەڵام دەبینین کە لەم بارەوە کەموکوڕیان هەیە و پێشتریش نەیانتوانیوە ئەم دوو بەشە لەیەک گرێبدەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".