Foto: Janerik Henriksson / TT

تیمی هەندباڵی سوید سەرکەوتوو نەبوو

تیمی هەندباڵی سوید کە توانیبووی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئەورووپادا هەندێ سەرکەوتن وەدەست بێنێ نەیتوانی بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. ئەم تیمە ڕۆژی ڕابردوو بە ئەنجامی ٣٥ بە ٢٥ بە تیمی پۆڵۆنیای دۆراند.

تیمی سوید ڕۆژی چوارشەممە پێشبڕکێیەکیش لەگەڵ تیمی فەرانسە دەکات بەڵام ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت کارتێکەریی لە ڕەوش و هەڵکەوتەی تیمەکەدا نابێ. تیمی سوید لەوەتەی ئولەمپیکی لەندەن لە ساڵی ٢٠١٢دا کە پلەی دووی هێناوە و مەدالیای زیوی بردەوە، هیچ ئاستێکی بەرزتری وەدەست نەهێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".