چیدی ڕەچەتەی دەرمانی ساڕێژکەر لەسەر کاغەز نانووسرێ

نووسینی نوسخەی کاغەزی ـ ڕەچەتە ـ بۆ ئەو دەرمانانەی بە سەرخۆشکەر دادەنرێن هەڵدەوەشێنرێنەوە و لەجیاتی نوسخەی ئەلەکترۆنی دەدرێ. لێرەدا باس لەو دەرمانانەیە کە وەک ساڕێژکەر، کەمکردنەوەی سترێس و دڵەکوتە، یا دەرمانی خەو بەکاردێن.
هۆی هەڵگیرانی ڕەچەتەی کاغەزی کارناسانی یەکێتیی پزیشكانی سوید پێشگرتن بە سوودوەرگرتنی نابەجێ لەم ڕەچەتانە، دەستبردنە ناو ڕەچەتەکە و تەنانەت دزین و کڕین و فرۆشیانە.

دەزگای حوکوومەتیی دەرمانی سوید (Läkemedelsverket) و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگا (Socialstyrelsen) ئەم ئەرکەیان پێسپێردراوە کە لە لایەنەجۆراوجۆرەکانی ئەم گۆڕانکارییە بکۆڵنەوە. تاکە گرفتێک کە لەم ناوەدا ئاماژەی پێکراوە، ئیمکاناتی تەکنیکی ئینترنێتییە بۆ بەڕیوەچوونی ئەم بەرنامەیە لە سەراسەری وڵاتدا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە هەر ئێستاش زوربەی ڕەچەتەکان بە شێوەی ئەلەکترۆنین، نزیکەی دە لەسەدیان نەبێ کە دوکتۆرەکان هەر لە سەر نوسخە کاغەزییەکان دەینووسن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".