Foto: Niklas Kaldner/SR

دەوڵەت دەبێ لە دەرمان و نەخۆشەوانیدا بەرپرسیی زیاتر بێ

ئەمە قسەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی یۆران هێگلوندە کە دەڵێ زۆر پێویستە ئەو سەرە دوورودرێژانەی دەرمان و نەخۆشەوانی بکەونە بەر کۆنترۆڵ و چاوەدێرییەوە.

تلەڤزیۆنی سوید لەو سەرە دوورودرێژانەی چاوەڕێبوون بۆ دەرمانی شێرپەنجە دەکۆڵێتەوە کە ژیانی نەخۆشان دەخەنە مەترسییەوە. هێگلوند بە تلەڤزیۆنی سویدی گوتووە کە دەیەوێ دەوڵەت لە بواری نەخۆشەوانیدا بەرپرسییەکی زیاتر وەرگرێ و لەم پێناوەشدا دەبێ ئەم بەرپرسییە ئیدی لە پارێزگا بستێندرێتەوە یا خود بدرێتە هەرێمەگەورەکان کە ئیمکانات لەوێ جارێکی دی کۆدەبنەوە.

لێنا هاللنگرێن قسەبێژی سیاسەتی نەخۆشەوانیی سوسیالدیموکراتەکان دەڵێ حوکوومەت خۆی زۆر بە سیستێمی جۆراوجۆرەوە خەریک کردووە و تاقیکردوونەتەوە. ئەو بەپێچەوانەی هێگلوند پێی وایە کە دەرفەت و ئیمکاناتی زیاتر دەبێ بۆ نەخۆشەوانی ئامادە بکرێ. هاللنگرێن زیاد دەکا و دەڵێ کە پسپۆڕیی تایبەت بە باشی هاوئاهەنگی نەکراوە.

بەدواداچوونی تلەڤزیۆنی سوید هەروەها نیشانی داوە کە بیمەی نەخۆشەوانیی ئەهلی زیادی کردووە و لە ماوەی شەش ساڵدا چواربەرابەر بووە. بێت و سوسیالدیموکراتان هەڵبژاردنی ئەم پاییزە ببەنەوە ئەوا لە نەخۆشخانە دەولەتییەکان قەدەغە دەکەن کە ئیزن بدەن نەخۆشانی خاوەن بیمەی ئەهلی سەرەی زووتریان بدرێتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".