Foto: Jessica Gow / TT

حوکوومەتی سوید دەبێ پاوانی سەر قومار هەڵگرێ

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا جارێکی دیکە لەبەر پاوانێک کە دەوڵەتی سوید لەسەر یارییەکانی لاتاری دایناوە ڕەخنەی لە سوید گرت. یەکێتیی ئەورووپا پێیوایە کە پاوانی سەر ئەم یارییانە لەلایەن شیرکەتی "سڤێنسکا سپێل"ەوە بەئامانجی دەستخستنی داهات بۆ سوید دانراوە کەچی دەبێ ئامانجی سەرەکیی دەوڵەت ئەوە بێ یارمەتیی مەسرەفکاران بدات و پێش بە گیرۆدەبوون بەم یارییانە بگرێ.

جیاوازیی بۆچوونی یەکێتیی ئەورووپا و سوید لەمبارەوە لە چەند ساڵ لەوەپێشەوە بێدەنگیی لێکرابوو تاوەکوو لە پاییزی ڕابردوودا بەهۆی دەستپێکرانی یاریی وەک پووکر لە سەر ئینترنێت لەلایەن شیرکەتی "سڤێنسکا سپێل"ەوە، یەکێتیی ئەورووپا دیسان تەشەنەی کردەوە.

وەزیری بازاڕی ماڵیی سوید پێتر نوورمەن لە وەڵامدا خەجت لەسەر ئەوە دەکات کە ئامانجی حوکوومەت لە پاواندانانە سەر یاریی لاتاری، سنووردارکردنی گیرۆدەیی بەم یارییانەیە و لەم پێناوەدا هاوبڕوای یەکێتیی ئەورووپایە و هەر لە سەر ئەم هێڵەش دەڕوا. وەزیری بازاڕی ماڵیی سوید هەروەها ڕایگەیاند کە لە مانگی داهاتوودا چاوی بە میشێل بارنییەی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەکەوێ و لە بۆچوون و ڕوانگەکانی حوکوومەتی سویدی ئاگاداری دەکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".