Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
wêne: Fredrik Persson/ Scanpix

ویدەچێ گرفتەکانی هێڵی ئاسنی سوید گەورەتر لەوەبن کە باسدەکرێن

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سوید (SJ) ڕایگەیاند کە بەتەمایە یەک میلیارد کرۆن پاشەکەوت بکا و لە ئەنجامی ئەو پاشکەوتکردنەدا ٤٠٠ کەسێش لە بەشی ئیداری و فرۆشدا لە کار دەرکات. چاوەڕێ دەکرێ کە کەمکردنەوەی ڕێژەی کارمەندان لە بوارەکانی تری سەر بەم شیرکەتەش هەر بکرێن. لە گوێن بەدواداچوونی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆ سوید ئەو شیرکەتانەی بەرپرسی ڕاگرتن و تازەسازی بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سویدن، ئەوانیش هەر ئەنجامێکی ماڵیی خراپیان لە ساڵی ٢٠١٣دا هەبووە.

ڕۆبەرت روێدر (Robert Röder) بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی ستراکتۆن رەیل دەڵێ دەزگای حوکوومەتیی هاتوچۆی سوید قورساییەکی زۆر دەخاتە سەر ئەوەی کام خزمەتی هێڵی ئاسن هەرزانتری بۆ تەواو دەبێ و ئەو دەکڕێ.

روێدر دەڵێ گوشاری داشکاندنی نرخ لە سوید لە چاو وڵاتانی تردا یەکجار زۆرە. ئەمەش لە درێژخایەندا کێشە دەنێتەوە و مانەوەمان تووشی مەترسی دەکات. نرخ دەبێ بچێتە سەرێ و کوالیتی بەرزبێتەوە.

ستراکتون رەیل کە خاوەنەکەی میلیاردەرێکی هۆڵندییە لەگەڵ شیرکەتی دەوڵەتیی سویدیی ئینفرا ـ نوورد نەوەد لەسەدی بازاڕی کاروباری هێڵی ئاسنی سویدیان لەبەر دەستدایە. ساڵی ڕابردوو شیرکەتی ئینفرا ـ نوورد زیانێکی زۆری کرد و ٤٠٠ کارمەندی خۆی دەرکرد، واتا ١٥ لە سەدی گشت کارمەندانی.

شیرکەتی ستراکتون رەیلیش کە شیرکەتی هەرەگەورەی ب.ب.رەیلی بەریتانیایی کڕییەوە کە لە سوید چالاک بوو بەڵام تووشی زیان بووبوو لەم ساڵانەی دواییدا سوودی هەبوو بەڵام لەچاو شیرکەتەکانی دیکە لە بواری‌تردا زۆریش سەرکەووتوو نەبووە.

روێدر دەڵێ هەر دوو شیرکەتی ناوبراوو و موسافیرانیش سوودیانا پیدەگات بێت و دەزگای حوکوومەتیی هاتوچۆی سوید تەرکیزی خۆی لەکاتی ڕێککەوتنی کڕینی خزمەتدا بگۆڕێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".