Foto: Bertil Ericson/Scanpix

دوو زلشیرکەتی پۆڵای سوید و فینلاند تێکەڵ بوون

زلشیرکەتی پۆڵای ئێس‌ئێس‌ئابێ تێکەڵ بە شیرکەتی راوتارووککیی فینلاندی دەبێ. ئەم تێکەڵبوونە چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێ کە ساڵانە یەک میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن کرۆن پاشەکەوتی لێبکەوێتەوە و چەند سەد کەسیش لە سەر کار نەمێنن.

تەنیا پاش چەند دەقیقە لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە پشکی ئێس‌ئێس‌ئابێ لە بازاڕی بۆرسی ستۆکهۆڵم بە ڕێژەی دە لەسەد بەرزبۆوە. مارتین لیندکڤیست بەڕێوەبەری ئێس‌ئێس‌ئابێ دەڵی هۆکاری ئەوەی ئەم کارەمان کرد ئەوە بوو کە ویستمان کۆمپانیایەکی پۆڵای گەورە کە هێزی ڕکابەریی لەگەڵ شیرکەتە جیهانییەکان هەبێ پێکبێنین. ئەم کارە بە مەنتیقێکی زۆر پیشەسازییانەوە کراوە و بە سوودی هەردوو کۆمپانیا دەشکێتەوە.

زلشیرکەتی پۆڵای ئێس‌ئێس‌ئابێ ١٧ تا ١٨ هەزار کارمەندی هەیە و بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵدا پێنج لەسەدی ئەم کارمەندانە واتا ٩٠٠ کەس لە هەردوو وڵاتی فینلاند و سوید کەمبکرێنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".