Foto: Peter Hamrin-Myr/SVT Arkiv

توێژینەوەکان دەڵێن خواردنی لینگۆن قەڵەوی نایەڵێ

خواردنی لینگۆن لەگەڵ خۆراکی چەور دەتوانێ پێش بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بکات وەک زێدەبوونی کێش و زێدەبوونی شەکری خوێن و کۆلێسترۆل.

ئەمە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی لوند دەریدەخات کە تێیدا توێژەران لەسەر جۆرە مشکێک تاقییان کردۆتەوە کە بە سانایی چەوری وەردەگرێ و کارکردی لەشیان لەو مرۆڤانە دەچێ کە کێشیان زۆرە و مەترسیی نەخۆشی شەکرە یا خود دیابێتیان لێدەکرێ.

مشکەکان لە چەند گرووپدا پۆلێن کران و میوەی وردی جۆراوجۆری دارستانیان پێدرا. لەمناوەدا ئەو گرووپێکەی لینگۆنی خواردبوو پاش سێ مانگ، باشترین ئەنجامی نیشاندا. ئێستا توێژەران بەتەمان بەوردی لە کاریگەرییەکانی لینگۆن بکۆڵنەوە و بزانن ئاخۆ ئیمکانی ئەوە هەیە کە لە داهاتوودا لە سەر مرۆڤیش تاقیی بکەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".