Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو هاووڵاتیی سویدی لە توونس مەترسیی زیندانیان لەسەرە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 23 januari 2014 kl 11.00
وێنە: هاسسێ هۆڵمبری. TT

ئەم بەیانییە مەحکەمەیەک لە وڵاتی توونس دژی دوو هاووڵاتیی سویدی دانیەل باککێ و پەر ـ ئۆکێ هێلگێسۆن پێکهات کە لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٢وە لە زینداندان. ئەم دوو کەسە لەسەر ئەرکی شیرکەتی هەواڵگریی ئا.بێ.پێ کە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵە ڕفێنراوەکان کار دەکا لە توونس بوون و ئێستا مەترسیی دە ساڵ زیندانیان لێدەکرێ.

ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت وێڕای گێڕانەوەی ئەم هەواڵە دەنووسێ کە ئەم دوو کەسە بۆ پاراستنی ژنێکی نەرویژیی چووبوون کە پاش ئەوەی مێردەکەی پێشووی کچۆڵە هاوبەشەکەیانی لێڕفاند، سكاڵایەکی لە سەر سەرپەرشتیی ئەم منداڵە لە دادگایەکی توونسیدا بەرزکردۆتەوە. ئەو ژنە خۆی منداڵێکی ساوای هەیە و لێی قەدەغەکراوە کە توونس بەجێبێڵێ. مەحکەمەکە تا ئێستا پێنج جار وەدوا کەوتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".